چۆن لە وەرزی هاویندا چارەسەری خەواڵوویی بکەین؟

شەیری بکە لە:
چۆن لە وەرزی هاویندا چارەسەری خەواڵوویی بکەین؟

وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز 


پزیشکانی پسپۆر ئاماژە بەوەدەکەن، بەهۆی بەرزبوونەوە پلەی گەرمی لە وەرزی هاویندا لەش ڕووبەڕووی فشاری زیاتر دەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی هەستکردن بە ماندوێتی و خەواڵوویی.


بڵاوکراوەی فەرمی: ئەدیلینا مورتازینا، پزیشکی پسپۆڕی هەناو و پسپۆڕی خۆراک ڕایگەیاند: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی وادەکات، لەش پێویستی بە وزەی زیاتر هەبێت بۆ فێنکكردنەوەی جەستە، ئەمەش دەبێتە هۆی هەستکردن بە ماندوێتی و خەواڵوویی.


ئەوەی پێوستە بیزانیت: پزیشکان هۆشداری دەدەن کە چۆن لە وەرزی هاویندا خۆمان لە خەواڵوویی ڕزگار بکەین.


-    دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی مەی و کافاین چونکە وشکبوونەوەی جەستە زیاد دەکەن
-    دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی تیشکی خۆر بۆ ماوەیەکی درێژ
-    خواردنی ئەو بەرهەمانەی کە ڕێژەیەکی زۆر ئاویان تێدایە
-    پێویستە ڕۆژانە دوو بۆ سێ لیتر ئاو بخۆیتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ