شاری موسڵ.
ئاڤا نیوز
هێرشەکانی ئەم دواییەی چەکدارانی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق ئاماژەن بۆ بەردەوامیی مەترسیی داعش و لاوازیی ئەمنی لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کە وایکردووە چەکدارانی ئەو ڕێکخراوە ناوەناوە چالاکیی سەربازیی لە ڕێگەی گرووپی پارتیزانییەوە بکەن.
وێنە گەورەکە: وێڕای ئەوەی شکستی داعش لە عێراق ڕاگەیێنراوە و چەندجارێک بەرپرسان جەختیان لە نەهێشتنی مەترسی ئەو ڕێکخراوە کردووەتەوە، بەڵام لە بەشێکی ناوچەکان بە دیاریکراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا جموجوڵ و هێرشەکانیان بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان ڕوو لە زیادبوونە.
کاریگەری و لێکەوتەکانی: ڕۆژی یەکشەممە 14-7-2024 دوو چەکداری داعش لە ناحیەی قەرەهەنجیری سنووری کەرکووک لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش ڕووبەڕووبوونەوە، بەهۆیەوە چەکدارێک کوژرا و یەکی دیکەش برینداربوو، هاوکات کارمەندێکی ئاسایش بە ناوی جوامێر عەزیز ڕەشید شەهیدبوو و کارمەندێکی دیکەش بریندار بوو، بەم هۆیەوە سەرۆکوەزیران بارزانی ڕاگەیاند: داعش هێشتا مایەی هەڕەشە و مەترسییە.
چی ڕوودەدات: ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە خان بەنی سەعد لە پارێزگای دیالە بەهۆی هێرشی داعشەوە بەرپرسێکی باڵا لە سوپا بە پلەی لیوا و پێنج کارمەندی ئاسایش کوژران، ئەمە جگە لە برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە. ڕۆژی دواتر لە پارێزگای کەرکووک پێکدادان لەنێوان ئاسایش و دوو چەکداری داعش ڕوویدا و بەهۆیەوە کارمەندێکی ئاسایش شەهیدبوو یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
لێدوانی فەرمی: عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "مەترسیی داعش لە عێراق و ناوچەکە کۆتایی نەهاتووە و بەردەوامە، بە تایبەتیش لە ناوچەکانی کەرکووک، دیالە، موسڵ".
لەلایەکی دیکەوە: تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بۆ ڕۆژنامەی "عەرەبی جەدید" ڕاگەیاند: "ئەو هێرشانە مانای ئەوە ناگەیێنێت کە بارودۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەرچووە".
بۆشایی ئەمنی یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان
نوێنەرەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عێراق، بۆشایی ئەمنی بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان دەزانێت بۆ زۆربوونی جموجۆڵەکانی داعش و ڕایگەیاند: هەموو ڕێکارەکان بۆ پڕکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنین لەنێوان پێشمەرگە و سوپا تەواو کراوە، لیوا هاوبەشەکان دەستبەکار بوونە بەڵام لایەنی عێراقی سستی دەکات بۆ ئەوەی لەو بۆشاییە ئەمنییانە جێگیریان بکات.
هێرشەکانی داعش دەرئەنجامی فشارە لەسەریان
بە گوتەی خەفاجی، بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکان و فشاری سەربازی دژ بە شانە نووستووەکانی داعش وای لە چەکدارانی ڕێکخراوەکە کردووە هەندێکجار هێرش بکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان بۆ شکاندنی ئەو گوشار و گەمارۆیانەی خراوەتە سەریان.
لە لایەکی دیکەوە، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە پێویستی دەزانێت "لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی داعش لە دیالە و کەرکووک، ئاسایشی ئەو ناوچانەدا تووندتر بکرێن بۆ لەناوبردنی شانەکانی ئەو ڕێکخراوە و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە. کەریم علیوی ئەو قسانەی بۆ ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید کردووە
علیوی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات: "هێرشەکانی داعش لە عێراق لەم کاتەدا نیشانەی سەرسوڕمان و پرسیار دروست دەکات، بەتایبەتی لە ڕۆشنایی هەوڵەکانی حکومەت بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا".
لاوازیی ئەمنی هۆکارێکی دیکەیە
ئەحمەد شەریفی، پسپۆڕی کاروباری ئەمنی ئەوەی بە ڕۆژنامەکە ڕاگەیاندووە: ئەوەی لە پێشێلکردنی ئەمنی لە دیالە و کەرکوک ڕوویدا، ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە کەموکوڕییەکی ئەمنی هەیە لە پلانە سەربازییەکاندا، ئەگەرنا چۆن ئەو شانانە دەتوانن لەو ناوچانەدا بجوڵێن کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزە ئەمنییەکاندان؟
بە بڕوای شەریفی "هێرشەکانی داعش لە عێراق پشتڕاستی ئەوە دەکەنەوە کە کەموکوڕییەک هەیە لە بەدەستەوەگرتنی خاک لەلایەن هێزە عێراقییەکان و نەبوونی بەدواداچوونێکی باش بۆ شانە نووستووەکانی ئەو ڕێکخراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
تەقەكەرەكانی دوێنێ شەوی هەولێر دەستگیر كران
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەشداریی كۆڕبەندی "مێپس 2024" لە دهۆک دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟