جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا: سەرچاوە AP
ئاڤا دیجیتاڵ
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بۆ دووەمجار لە هەفتەیەکدا سەرۆکێکی ئەوروپیی زیندووی لەگەڵ سەرۆکێکی پێشتری مردوودا لێ تێکچوو. لە یەکێک لە بۆنەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا گوتی "لەگەڵ هێلمۆت کۆهلدا کۆبووەتەوە"، ئەگەرچی زیاتر لە شەش ساڵە مردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمە دووەم سەرلێتێکچوونی بایدنی تەمەن 81 ساڵە لە هەفتەیەکدا. پێشتریش لە بری ئەوەی بڵێت لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆندا کۆبووەتەوە، گوتی لەگەڵ فڕانسوا میتراندا کۆبووەتەوە، کە 28 ساڵە مردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بایدن، دەیەوێت لە مانگی تشرینی دووەمدا بۆ خولی دووەم وەک سەرۆکی ئەمریکا خۆی هەڵبژێرێتەوە، زۆرجار بۆ ڕوونکردنەوەی نیگەرانییەکانی لە هێرشەکەی شەشی کانوونی دووەمی 2021ی لایەنگرانی ترەمپ بۆ سەر کۆنگرێسی ئەمریکا، هەمان چیرۆکی کۆبوونەوەیەک دەگێڕێتەوە کە لە بەریتانیا گیراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک بایدن گوتوویەتی "هێلمۆت کۆهلی ئەڵمانی سەیری کردم و گوتی "جەنابی سەرۆک، تۆ چی دەڵێیت ئەگەر سبەی ڕۆژنامەی لەندەن تایمزت هەڵگرت و زانیت کە هەزار کەس بۆ ئەوەی ڕێگە لە سەرۆکوەزیرانی نوێ بگرن بچێتە نووسینگەکەیەوە، دەرگاکانی پەرلەمانی بەریتانیایان شکاندووە و هەندێک خەڵکیان کوشتووە؟
لەو کاتەی بایدن باسی دەکات ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بوو. کۆهل لە 2017دا مرد و لە ساڵی 1982 تا 1998 ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بوو، وەک ئەندازیاری یەکگرتنەوەی ئەڵمانیای دوای شەڕی سارد ناسرا.
باکگراوند: بایدن ڕۆژی یەکشەممە لە بۆنەیەکی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا لە لاس ڤێگاس باسی کاردانەوەی ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسای کرد، لە بارەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020ی ئەمریکاوە. گوتی "میتران لە ئەڵمانیاوە، بڵێم لە فەڕەنساوە، سەیری کردم و گوتی "دەزانیت چی بۆ چەندێک دەگەڕێیتەوە؟". بەڵام دواتر کۆشکی سپی لە بری میتران ناوی ماکرۆنیان خستە نێو کەوانەوە. ئەوەش لەکاتێکدایە فڕانسوا میتران لە ساڵی 1981 تا 1995 سەرۆکی فەڕەنسا بوو و لە ساڵی 1996دا کۆچی دوایی کرد.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆڵەندا بەفەرمی داوای دەرچوون لە یاساکانی کۆچ و پەنابەری یەکێتیی ئەوروپا دەکات
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت