ئاهەنگێکی هاوسەرگیری هاتووچۆی مۆمبای پەکدەخات

شەیری بکە لە:
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری هاتووچۆی مۆمبای پەکدەخات

ئانات ئەمبانی و هاوسەرەکەی. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

هاوسەرگیری ئانات ئەمبانی، کوڕی دەوڵەمەندترین پیاوی ئاسیا، ماوەی حەوت مانگ دەخایێنێت و بە هاوسەرگیری ساڵ دادەنرێت؛ ئاهەنگەکانی هێندە گەورە بوون، هاتووچۆی شاری مۆمبای پەکخستووە.

 

وێنە گەورەکە: موکێش ئەمبانی، دەوڵەمەندترین پیاوی ئاسیا و نۆیەمین دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە، سامانەکەی 115 ملیار دۆلارە، بەدرێژایی ساڵ ژمارەیەک ئاهەنگی بۆ هاوسەرگیری کوڕەکەی ڕێکخستووە؛ هەینی ڕابردوو دوایین ئاهەنگ دەستیپێکرد و سبەی کۆتایی دێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاهەنگەکان لە مۆمبای هیندستان کراون و تێچووەکانیش زۆر بوونە، هەروەها بەناوبانگترین کەسانی سیاسی، ئەکتەر، هونەرمەند و ملیاردێرەکانی جیهان بەشدارییان کردووە.

 

کاریگەری و لێکەوتەکان: بەهۆی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانەوە، پۆلیس چوار ڕۆژ هاتووچۆکردنی لە بەشێكی شەقامەکانی مۆمبای قەدەغە کرد، ئەمەش بەهۆی قەرەباڵغی و هاتنی میوانێکی زۆرەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان