عێراق کردنەوەی كۆلێژ و بەشە پزیشكییەكان لە زانكۆ تایبەتەکان ڕادەگرێت

شەیری بکە لە:
باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

ئاڤا نیوز 

به‌ بڕیاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کردنەوەی کۆلێژ و بەشە پزیشکییەکان لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان ڕاگیرا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاسپارد به‌وه‌ی له‌داهاتوودا هه‌موو داواكاریه‌ک بۆ کردنەوەی کۆلێژ و بەشە پزیشکییەکان لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکاندا ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ گەشەپێدان دەكرێت تاوەکو پێشكەشی ئەنجوومەنی وەزیرانی بكات و بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵانه‌ هەزاران دەرچووی کۆلێژەکانی پزیشکی و دەرمانسازی و پسپۆڕییە تەندروستییەکانی دیکە لە زانكو تایبەتەکانی عێراق ده‌رده‌چن و ده‌کەونە تەڵەی بێکارییەوە .

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ