فیفتی سێنت: ترەمپ تەقەی لێدەکرێت و من ترێندم

شەیری بکە لە:
فیفتی سێنت: ترەمپ تەقەی لێدەکرێت و من ترێندم

فیفتی سێنیت ئەم پۆستەرەی بە وێنەی ترەمپ لە ئێکس بڵاوکردووەتەوە

ئاڤا نیوز

هونەرمەندان هاوشێوەی سیاسییەکان کاردانەوە بەرامبەر بە هەوڵی کوشتنی دۆناڵد ترەمپ نیشان ددەن، فیفتی سێنت پۆستێک دەکات و کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: هەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوو و بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکا، لەسەر ئاستی جیهان کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.

پەیامی فەرمی: فیفتی سێنت، گۆرانیبێژ و ڕاپەری ناسراوی ئەمریکی، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لە پۆستێکدا نووسی: "ترەمپ تەقەی لێدەکرێت و من ترێندم".

زانیاریی زیاتر: فیفتی سێنت لەگەڵ نووسینەکەیدا پۆستەرێکی بە وێنەی ترەمپەوە داناوە کە ئاوڕدانەوەیە بۆ ئەلبوومێکی ساڵی 2003ـی خۆی بە ناونیشانی "دەوڵەمەندبە، یان لە هەوڵی دەوڵەمەندبووندا بمرە". 

ئەمەش بزانە: هەوادارانی فیفتی سێنت کاردانەوەیان نیشان داوە، بەشێک لە هەوادارانی ترەمپیش نووسیویانە: "ببەرەوە سەرۆک، یان لە هەوڵی سەرۆکبووندا بمرە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان