ئەنجامی هێرشی درۆنێكی ڕووسیا لە كیێڤ..سەرچاوەی وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا دیجیتاڵ
ئۆكراینا بەرپەرچی هێرشێكی فراوانی ڕووسیا دەداتەوە و 11 درۆن دەخاتە خوارەوە. داواش لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەكات یارمەتیی سەربازیی زیاتر پێشكەش بكەن.
وێنە گەورەكە: شەڕی ڕووسیا و ئۆكراینا بەردەوامە. ئەو درۆنانەی كە ئۆكراینا خستوونیەتە خوارەوە دروستكراوی ئێرانن و دەبنە بەڵگە لەسەر ئەوەی ئێران درۆن دەداتە ڕووسیا تا لە شەڕدا لە دژی ئۆكراینا بەكاریان بهێنێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە بەیاننامەیەكدا، هێزە ئاسمانییەكانی ئۆكراینا بڵاویان كردەوە، سیستەمی بەرپەرچدانەوەی ئاسمانیی ئۆكراینا توانیوەیەتی 11 درۆن لە كۆی 17 درۆن كە ڕووسیا ئاراستەی ئۆكراینای كردبوون، بخەنە خوارەوە. درۆنەكان لە جۆری شاهید و دروستكراوی ئێران بوون.
لەلایەكی دیكەوە: وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، هێرشەكەیان بە درۆن و مووشەك ئەنجام داوە، دامەزراوە سەربازییەكانی ئۆكراینایان كردووەتە ئامانج و سەرجەمیان ئامانجەكانیان پێكاوە.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی هێرشەكەی ڕووسیاوە 20 خانوو و باڵەخانەیەكی بازرگانی لە شاری میكۆلایف كراونەتە ئامانج و بە هۆیەوە چوار كەس كوژراون.
باكگراوند: ئۆكراینا داوای لە یەكێتیی ئەوروپا كردووە هەنگاوی پێویست بۆ بەهێزكردنی بەرەی بەرگریی و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووسیا بگرێتە بەر، پێداویستیی سەربازیی زیاتر بە تایبەتش گوللەی تۆپ ڕەوانەی ئەو وڵاتە بكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- ببینە و ببیستە
- 30 خولەک لەمەوپێش
بەرنامەی زەڕەبین؛ ماددەی هۆشبەر
- ببینە و ببیستە
- 55 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکەکانی کوردستان - ئەڵقەی چوارەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا نیوز نوێترین زانیاری و خشتەی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
2 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
18 ئەیلوول
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- جیهان
- 18 ئەیلوول
ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت