
دیمەنی دۆناڵد ترەمپ دوای هێرشەکە، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
کاردانەوەکان بەرامبەر بە ڕووداوی تەقەکردن لە ترەمپ بەردەوامن، لە سەر هەردوو ئاستی نێوخۆی ئەمریکا و جیهان پەیامی پشتیوانی بۆ ترەمپ دەنێردرێن.
وێنە گەورەکە: پۆلیسی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمریکا، ئێف بی ئای، ڕووداوی تەقەکردن لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی، بە "هەوڵی کوشتن" ناوی دەبات.
پەیامە فەرمییەکان:
جۆزێف بۆرێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا: ئەمە کردەیەکی تووندوتیژیی پەسەندنەکراوە لە دژی نوێنەرایەتیکردنی سیاسی.
کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: تووندوتیژیی سیاسیی بە هەموو جۆرەکانیەوە لە ناو کۆمەڵگاکانی ئێمەدا شوێنی نییە.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا: ئەمە تراژیدیایە بۆ دیموکراسییەکانمان. فەڕەنسا هاوخەمی گەلی ئەمریکایە.
ڤیکتۆر ئوربان، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا: لەم ساتە تاریکانەدا، بیر و نزامان لای ترەمپە.
جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا: لە مانگەکانی داهاتووی کەمپەینی هەڵبژاردنەکاندا، دیالۆگ و بەرپرسیارێتی بە سەر ڕق و تووندوتیژیدا زاڵ دەبێت.
ڤلۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا: هیچ پاساوێکی بۆ تووندوتیژی لەو جۆرە نییە، نابێت تووندوتیژی زاڵ بێت.
لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا، سەرۆکی بەڕازیل: دەبێت هەموو بەرگریکارانی دیموکراسی و دیالۆگی سیاسی ئەمە بە تووندی سەرکۆنە بکەن.
نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان: زۆر نیگەرانم بە هێرشکردنە سەر هاوڕێکەم. تووندوتیژی لە ناو سیاسەت و دیموکراسییەکاندا پێگەی نییە.
فومیۆ کیشیدا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن: دەبێت بە بەهێزی دژی هەموو جۆرەکانی تووندتیژی بوەستینەوە کە ڕووبەڕووی دیموکراسی دەبنەوە.
ئەنتۆنی ئالبانیسی، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا: ئەمە هێرشە بۆ سەر ئەو بەها دیموکراسییانەی کە ئوسترالییەکان و ئەمریکییەکان تیایدا هاوبەشن.
بنیامین نەتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل: تووشی شۆک بووین بە ڕووداوەکە و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ ترەمپ دەخوازین.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- ڕاپۆرت
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕۆژانی جەژندا دەیان هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن