لە هەولێر پرۆژەیەکی ستراتیژی جێبەجێ دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە هەولێر پرۆژەیەکی ستراتیژی جێبەجێ دەکرێت

دیمەنێک لە کاتی کارکردن لە ڕێگای گەزنە - هەولێر

ئاڤا نیوز

پڕۆژەیەکی ستراتیژیی لە شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێت؛ ڕێگەی سەرەکی گەزنە بە شەقامی سەرەکی 120 مەتری و شەقامی سەرەکی 150 مەتری دەبەسترێتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پڕۆژەی ستراتیژیی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگەی سەرەکی گەزنە و بەستنەوەی بە شەقامی سەرەکی 120 مەتری و شەقامی سەرەکی 150 مەتری هەولێر دەستیپێکرد و ئێستا کارکردن بەشێوەیەکی خێرا تێیدا بەردەوامە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر هاووڵاتییان و شوفێران ئاگادار دەکاتەوە بەهۆی کارکردن لە شەقامی سەرەکی گەزنە، کە یەکێکە لە گوندەکانی ناحیەی بەحرکە لە ڕێگەی چەندین هێمای ئاگادارکردنەوە و دانانی بەردی کۆنکرێتییەوە بەشێک لە ڕێگەی چوونە ناو گوندەکە داخراوە.

چارەسەرەکان: شۆفێران و هاونیشتیمانیان بۆ ئەوەی تووشی زەحمەتی نەبن دەتوانن ڕێگەی هەولێر - بەحرکە بۆ گەیشتن بە شەقامەکانی  150م و 120م و گوندی گەزنە بەکاربێنن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ