چوارچێوەی هەماهەنگی و شەڕی پارێزگارەكان.. سەركەوتن بەتامی شكست

شەیری بکە لە:
چوارچێوەی هەماهەنگی و شەڕی پارێزگارەكان.. سەركەوتن بەتامی شكست

كۆبوونەوەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی: سەرچاوەی وێنە: بەغدادلیەوم

ئاڤا دیجیتاڵ

 

سەرەڕای ئەوەی لە دیاریکردنی پارێزگارەکان و پۆستەکانی دیکەی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەستکەوتی زۆری بەدەستهێنا، بەڵام لە نەگەیشتن بەو ئامانجەی کە خۆی دیاریکردبوو پێش یەکلاییکردنەوەی پۆستی پارێزگارەکان، وەکو ئاماژەیەک بۆ شکستی چوارچێوەی هەماهەنگی  سەیردەکرێت لەو شەڕە سیاسییەی دەیکات بۆ بەردەوامیی و پاراستنی یەکڕیزیی لایەنەکانی ناو هاوپەیمانێتییەکە.

 

دۆخەکە بە دڵی چوارچێوەی هەماهەنگی نییە

 

پێشتر چوارچێوەی هەماهەنگی دەیگوت، هیچ پارێزگارێک یەکلایی ناکرێتەوە ئەگەر رەزامەندیی ئەوی لەسەر نەبێت، هەڵمەتی میدیایی فراوانی بۆ ئەو مەبەستە دەستپێکرد،  رژد بوو لەسەر گۆڕینی هەموو پارێزگارەکان، بەڵام دۆخەکە بەو شێوەیە نەبوو کە دەیویست.

 

لە بەسرەش شکستخواردوو بوو 

 

چوارچێوەی هەماهەنگی لە ژمارەیەک پارێزگای ناوەڕاست و باشووری عێراق پۆستی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەدەست هێنا، بەڵام شکستخواردوو بوو لە بەدەستهێنانی پۆستی پارێزگاری بەسرە و ڕێگریکردن لە  هەڵبژاردنی ئەحمەد جبووری بۆ پۆستی پارێزگاری سەڵاحەدین.

 

ئەوەی کە جەماوەری چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەران کرد، شکستی بوو لە بەدەستهێنانی پۆستی پارێزگارەکانی بەسرە و سەڵاحەدین. ئەسعەد عیدانی  لە پۆستەکەی خۆی وەکو پارێزگاری بەسرە مایەوە،  ئەحمەد جبوورییش وەکو پارێزگاری سەڵاحەدین هەڵبژێردرا، سەرەڕای ئەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی ناڕازی بوو و رەتی دەکردنەوە، جەماوەری چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانی شێوازی مامەڵەکردنی هاوپەیمانێتییەکەن لەگەڵ ئەو دوو پۆستە.

 

لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی زۆر قسەیان نەکرد لەسەر پاشەکشێیان لە رژدبوونیان لەسەر بەدەستهێنانی پۆستی پارێزگای بەسرە، کە بۆ ئەسعەد عیدانی یەکلایی ببووەوە، هەروەها لە هێرشەکانیشیان بۆ سەر ئەحمەد جبووری پارێزگاری سەڵاحەدین کشانەوە کە لەکاتی هەڵبژاردنیدا تۆمەتباریان دەکرد بە "ناپاک" و داوای دابەشبوونی پارێزگاکەیان دەکرد.

 

خالید سەرای، ئەندامی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، "چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ ئەو پارێزگارانەی کە لە هەڵبژاردنەکان سەرکەوتوو بوون و ژمارەی دەنگدەرانیان زۆرە چووە شەڕەوە، بەڵام نەیزانی چۆن بەڕێوەی ببات، چوارچێوەی هەماهەنگی چۆن دژایەتی کەسانێک دەکات کە زۆرترین دەنگیان هێناوە؟ هەر ئەوەش چوارچێوەکە بەئاڕاستەی هەڵوەشاندنەوە دەبات".

 

سەرای پرسیاری ئەوە دەکات، "ئایا ویستێکی راستەقینە هەیە پێداچوونەوە، یان گرنگی چوارچێوەی هەماهەنگی دیاری بکات؟ ئایا یەکخستنی ئامانج هەیە؟ یان تەنیا ئەوەیە یەکەیەکی میدیایی هەیە کارتەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی و جەماوەر و دەنگدەرەکانی تێکەڵ دەکات و ستەم لە ونبوونی هەڵوێستی  ئەرێنی هەندێک لایەنی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی دەکرێت؟".


 
چوارچێوەی هەماهەنگی پاشەکشێی کردووە

 

بە بڕوای سەرای، چوارچێوەی هەماهەنگی لە شارەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق پاشەکشەی کردووە،  "پاش چوونە ناو شەڕێکی شکستخواردوو بێ ئەوەی خوێندنەوەی بۆ بکرێت لەگەڵ کەسانێک کە وەکو پارێزگار گەورەترین سەرکەوتنیان لەهەڵبژاردن بەدەستهێناوە". بەغداو زۆرینەی پارێزگاکانی باشوور بەدەست چوارچێوەی هەماهەنگییەوەن، لە هەندێک شوێنیش پۆستیان بەدەستهێناوە کە لەسەر رەوتی سەدر هەژمار دەکرێن، وەکو زیقار و نەجەف، چاوەڕێی ئەنجامەکانی پارێزگای میسانیش دەکەن کە پارێزگارەکەی پێشووی عەلی دەوای لە رەوتی سەدرە.


 
سەرکەوتن بە تامی شکست

 

چوارچێوەی هەماهەنگی شکستی هێنا لە بەدەستهێنانی دوو پارێزگای گرنگی وەکو بەسرە و سەڵاحەدین، لە بەغدا و چەند پارێزگایەک پۆستی پارێزگارەکانی بەدەستهێنا، ئەو سەرکەوتنەش بە تامی شکست هات، هۆکارەکەیشی بەرزیی ئاستی پێشبینییەکانیان بوو، بەڵام  وا دەرنەچوو کە خۆیان دەیانویست


سەرچاوە: خزمەتگوزاری ئەلجیبال

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ