لە وەرزی گەرمادا پیاوان چی لەبەربكەن؟

شەیری بکە لە:
لە وەرزی گەرمادا پیاوان چی لەبەربكەن؟

چوار پیاو ستایلی هاوینە نمایش دەکەن، سەرچاوە: news18

ئاڤا  نیوز

یەكێك لە كێشەكانی پیاوان لە وەرزی هاویندا ئەوەیە نازانن چ جۆرە جلوبەرگێك لەبەربكەن، بەجۆرێک فێنك بێت و لەگەڵ شێواز و ڕووخساریان بگونجێت.

وێنە گەورەكە: شارەزابوون لە مۆدەی هاوینەی پیاوان، بریتییە لەوەی چۆن چەند جلێکی کەم پێکەوە دابنێیت و  نایاب دەربکەون، بەپێچەوانەی وەرزی زستان کە بژاردەی زیاترت هەیە بۆ هەڵبژاردن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەبێت ئەو جلانە لەبەربكەیت كە كێشیان كەمە و ڕەنگیان کاڵە و هەناسەگۆڕکێیان هەیە وەکو پەتۆ و کەتان. پێویستە دووربکەیتەوە لەو جلانەی زۆر تووند و تەسکن، ئەو جلانە لەبەربكە ڕێگە دەدەن هەوا بەر جسمت بکەوێت.

زانیاریی زیاتر: لەبەركردنی كراسی سووك و شامبرای و كەتان هاوكارت دەبن لە وەرزی هاویندا بەتەواوەتی جەستەت لە بێزاری دوربكەوێتەوە، هەروەها پانتۆڵی كەتان و كابۆی تەنك و شۆڕت و سێچارەك لە باشترین بژاردەکانن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان