
دۆناڵد ترەمۆ و ئیلۆن مەسک لە گفتوگۆیەکدا، وێنە: AP
ئاڤا نیوز
ئێلۆن مەسک، ملیاردێری بەناوبانگی ئەمریکا، سپۆنسەری گرووپێکی سیاسی دەکات کە کار بۆ سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی ئەمریکا دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئاژانسی بلومبێرگ کە ڕاپۆرتەکەی بڵاوکردووەتەوە، ئاماژەی بە بڕی ئەو پارەیە نەکردووە کە ئێلۆن ماسک بەخشیویەتی، بەڵام ئاماژەی بەوە کردووە کە بڕە پارەیەکی زۆرە و بە گرووپێکی ئەمریکی بە ناوی BAC دراوە.
ئەمەش بزانە: گرووپێکی تایبەت بە چالاکی سیاسییە و بەشێوەیەکی بێسنوور سپۆنسەر دەکرێت. بەگوێرەی ڕێنماییەکان پێویستە تاوەکو 15ـی ئەم مانگە لیستی بەخشەرەکانی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەفتەی داهاتوو بەفەرمی دۆناڵد ترەمپ وەک کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دیاری دەکرێت، کە بڕیارە لە 5ـی تشرینی دووەمی 2024 بکرێت.
بۆچوونی بەرامبەر: لەبارەی سپۆنسەر کردن بۆ سەرکەوتنی ترەمپ، ئاژانسی ڕۆیتەرز داوای وەڵامی لە ئیلۆن مەسک کردووە، بەڵام وەڵامی نەداتەوە.
زانیاریی زیاتر: چەندینجار ئیلۆن مەسک ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی بایدن لەبارەی کۆچ و ئۆتۆمبێلی کارەبایی و تەنانەت تەمەنەکەشی گرتووە، بەڵام تائێستا بەفەرمی ئاشکاری نەکردووە لە هەڵبژادندا پاڵپشتی چ لایەنێک دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی داوای ئازاکردنی توێژەرێکی ئیسرائیلی لە عێراق دەکات
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە هیندستان 21 کەس گیانیان لەدەست دا
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایش سکاڵا لە دژی ترەمپ تۆمار دەکات
- جیهان
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دەمەوێت لە بەرامبەر ئۆباما بۆ خولی سێیەم خۆم کاندید بکەم