مێتا سزاکانی لەسەر ترەمپ لادەدات

شەیری بکە لە:
مێتا سزاکانی لەسەر ترەمپ لادەدات

هەژماری دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک

ئاڤا نیوز

کۆمپانیای مێتا هەژمارەکانی دۆناڵد ترەمپ لە هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام و فەیسبووک لە لیستی بلۆککراوەکانی لادەدات. 

هۆکارە زانراوەکان: بڕیارەکە لەپێناو بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ کاندیدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەرکراوە، کە کۆتایی ئەمساڵ دەکرێت و ترەمپ و جۆ بایند کێبڕکێ دەکەن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: گوتەبێژی کۆمپانیای مێتا  بڵاویکردەوە، ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر بۆ سنووردارکردنی چالاکی ئەو کەسایەتییە گشتییانە بوو کە نائارامی دروست دەکەن، بەو هۆیەوە تاوەکو ئێستا هەژمارەی دۆناڵد ترەمپ بە بلۆککراوی ماوەتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی مەترسیی سەرهەڵدانی ناکۆکی و تووندوتیژی بەهۆی پۆستەکانی دۆناڵد ترەمپ و بە دیاریکراوی دوای ڕووداوەکانی کانوونی دووەمی 2021، کۆمپانیای مێتا هەژمارەکانی ترەمپی بلۆککرد.


ئەمەش بزانە: ئەوکات لە بەرامبەر بلۆککردنی هەژمارەکانی، دۆناڵد ترەمپ پلاتفۆرمێکی نوێی بە ناوی (Truth Sosial) دامەزراند. تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە لە 20 تشرینی یەکەمی 2021 دەستبەکاربوو و تائێستا زیاتر لە 5 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان