
پێویستە هەفتەی سێ ڕۆژ لە نیوەڕۆیان 13 خولەک بچینە بەر تیشکی خۆر، وێنە: everlywell
ئاڤا نیوز
بەشێكی زۆر لە هاووڵاتیان كێشەی ڤیتامین دیان هەیە. خۆر سەر چاوەیەكی سەرەكی ئەو ڤیتامینەیە و دەتوانین بەشێوەیەكی تەندروست لە خۆر وەریبگرین.
وێنە گەورەكە: ڤیتامین دی یەكێك لە ڤیتامینە هەرە پێویست و گرنگەكانە بۆ مرۆڤ، بەڵام ڕێگەی تایبەتی هەیە و دەبێت لە كات و شوێنی تایبەت لە خۆر وەریبگرین، ئەگەر بەشێوەی تەندروست نەبێت زیانی گەورە بە مرۆڤ دەگەیێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی بەدواداچوونێكی ماڵپەڕی هێڵس لاینی ئەمریكی، دەتوانین بەم شێوازە ڤیتامین دی لە خۆر وەربگرین:
یەكەم: لە نیوەڕۆیاندا كە خۆر تووندترین تیشكی هەیە، پێوستە كاتێكی كەم بچیتە بەر خۆر، توێژینەوەكان دەریدەخەن نیوەڕۆیان باشترین كاتە بۆ وەرگرتنی ڤیتامین دی.
دووەم: پێویستە هەفتەی سێ جار لە نیوەڕۆیاندا بچیتە بەرخۆر و تەنها 13 خولەك بمێنیتەوە، بەڵام لە وڵاتانی ئەسكەندەنافی دەبێت زیاتر لە 30 خولەك بمێنیتەوە.
سێیەم: نابێت لە ئێواراندا خۆر لە جەستە بدات، چونكە هۆكارێكی سەرەكی دروستبوونی شێرپەنجەی پێستە لە جۆرە مەترسیدارەكەی.
بۆچی گرنگە: وەرگرتنی بڕی پێویست لە ڤیتامین دی لە پووكانەوەی ئێسك، شێرچەنجە، خەمۆكی و لاوازی ماسوولكە دوورت دەخاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەسک دەوڵەمەندترین کەسی جیهانە و سەرمایەکەی 342 ملیار دۆلارە
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
پارێزگای هەولێر ئامارەكانی تایبەت بە جەژنی ڕەمەزان ئاشكرا دەكات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی یادی ڕۆژی شەهیدی کوردانی فەیلی دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی كوردستان لە شەوێكدا توانای لەخۆگرتنی 100 هەزار گەشتیاری هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار