عێراق لوبنان لە تاریکی ڕزگار دەکات

شەیری بکە لە:
عێراق لوبنان لە تاریکی ڕزگار دەکات

وێستگەیەکی کارەبا لە لوبنان

ئاڤا نیوز  


حکومەتی عێراق ڕەزامەندی دەربڕی بە پێدانی سووتەمەنی بە لوبنان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، ئەمەش دوای ئەوەی کۆمپانیای "سۆمۆ" بەهۆی قەرزەوە سووتەمەنیی لەسەر لوبنان ڕاگرتبوو.


وێنە گەورەکە: ماوەی پێنج مانگە حکومەتی لوبنان شایستە داراییەکانی عێراقی نەداوە لە بەرامبەر ئەو سووتەمەنییەی کە کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" بۆ لوبنانی دابین دەکات، بەو هۆیەوە ڕیگەی گرتبوو لە بەتاڵکرنەوەی دوو کەشتی هەڵگری سووتەمەنی بە لوبنان.


لێدوانی فەرمی: وەلید فەیاز، وەزیری وزە و ئاو لە حکومەتی کاربەڕێکەری لوبنان ڕایگەیاند: بەڕێوەبەری گشتی سۆمۆ لە وەزارەتی نەوتی عێراق ئاگاداری کردمەوە لە ڕەزامەندی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ دابەزاندنی باری سووتەمەنییەکان وەک هاوسۆزییەک لەگەڵ لوبنان و گەلەکەی.


کاریگەری و لێکەوتەکان: وەزیری وزەی لوبنان پێشتر ئەوەی بە میدیای وڵاتەکەی ڕایگەیاندبوو:"ئەگەر بێت و کێشەی دارایی گواستنەوەی سووتەمەنی عێراق بەخێرایی چارەسەر نەکرێت، ئەوا لوبنان دوای سێ ڕۆژ دەچێتە تاریکییەکی تەواوەوە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان