ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان و قەتەر فاوەندەیشن یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن

شەیری بکە لە:
ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان و قەتەر فاوەندەیشن یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن

لۆگۆی ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان و قەتەر فاوندەیشن

ئاڤا نیوز


لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان ڕاهێنانی بە هەزاران قوتابی زانکۆ لە هەرێمی کوردستان و گەنجانی تاراوگە کردووە، ئەمڕۆ بە بەشداری بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، عێراق و کونسوڵی وڵاتان بڕوانامەی بەشداریکردنیان پێدەدرێت.


وێنە گەورەکە: (ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان - OIC)، بڕوانامەی بەشداریکردن دەبەخشێتە لە چوار هەزار و 200 گەنجی نێوخۆ و دەرەوە، کە لە خولێکی شەش مانگە بەشدار بوون، هەروەها یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ  (قەتەر فاوەندەیشن) واژۆ دەکات.


لێدوانی فەرمی: پێشەوا ئەحمەد، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بە ئاڤا نیوزی گوت: "لێکتێگەیشتنەکە بۆ بەرەوپێشبردنی تواناکانی گەنجانە لە هەرێمی کوردستان و پشتیوانی قوتابیانی زانکۆ و ڕاهێنانیان لە وڵاتی قەتەر لەبوارە جیاوازەکانی زانستی و پەروەردە و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی."


ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکەمجارە دامەزراوەی (قەتەر فاوەندەیشن) دێتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری بەیەکەوەییان دەبێت.


درێژەی ڕاپۆت

 

 ئیڤێنتەکە شەش دیداری سەرەکی لە خۆدەگرێت و وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری هەنووکەیی پەیوەست بە پەیوەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی جیهان، هەوڵەکان بۆ پشخستنی کەرتی پەروەردە و خوێندن و کۆمەڵێک پرسی دیکە باسدەکرێن.


میوانانی شەش دیدارەکە بەمشێوەیە دەبن:-


دیداری یەکەم: هێمن لهۆنی، بەرپرسی ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.


دیداری دووەم: حوسێن عەلی ساڵح، کونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەرێمی کوردستان.
دیداری سێیەم: د.ئارام قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان.


دیداری چوارەم: د.ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.


دیداری پێنجەم: پێشەوا ئەحمەد، یەكێک لە ڕێکخەرانی ئیڤێنت و ئەندامی ئۆفیسسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان.


دیداری شەشەم: سازان مەندەلاوی، یەكێک لە ڕێکخەرانی ئیڤێنت و ئەندامی ئۆفیسسی دەستپێشخەری و پەیوەندییەکان.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان