ئەرجەنتین بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی وەک "ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" ناساند

شەیری بکە لە:
ئەرجەنتین بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی وەک "ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" ناساند

دیمەنێکی بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرجەنتین ئەو شوێنەی بنکەیەکی ڕەوەندی جوولەکەکانی تێدا کرایە ئامانج- وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز  


سەرۆکایەتی ئەرجەنتین بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی وەک "ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" ناساند، بە بەرپرسیاریشی دەزانێت لە چەند هێرشێک بۆ سەر "جولەكەكان"ی وڵاتەکەی.


وێنە گەورەکە: بڕیارەکەی ئەرجەنتین لە کاتێکدا دێت کە شەڕی نێوان ئیسرائیل بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی لە مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە لە کەرتی غەززە بەردەوامە. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی خاڤیر میللی، سەرۆکی ئەرجەنتین بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی وەک "ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" ناساند و ئاماژە بە پەیوەندییە نزیکەکانی حەماس لەگەڵ ئێران دەکات، بە بەرپرسیاری دوو هێرشی چەکداری دەزانێت بۆسەر دوو شوێنی جولەكەكان لە وڵاتەکەیدا.


زانیاریی زیاتر: دوای گەیشتنی بۆ ئیسرائیل، خاڤیر میللی، سەرۆکی ئەرجەنتین ڕایگەیاند "بەنیازین باڵیۆزخانەی وڵاتەکەمان بگوازینەوە بۆ ئۆرشەلیم".

 

باكگراوند: لە ساڵی 1994 بنكەیەكی ڕەوەندی جوولەكەكان لە بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرجەنتین كرایە ئامانج و بەهۆیەوە زیاتر لە 80 كەس كوژران، ئەرجەنتین ئەوكات ئێران و گرووپەكانی نزیك لێی تۆمەتبار كرد.


 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان