عێراق نێوەندگیری كۆبوونەوەی توركیا و سووریا دەكات

شەیری بکە لە:
عێراق نێوەندگیری كۆبوونەوەی توركیا و سووریا دەكات

ئەسەد و ئەردۆغان

ئاڤا نیوز 


وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، هەردوو لایەنی تورکیا و سووریا لە بەغدا کۆدەبنەوە، بەڵام تائێستا ڕێکەوتی کۆبوونەوەکە دیاری نەکراوە.


چیرۆکی سەرەکی: تورکیا و سووریا لە ساڵی 2011ەوە پەیوەندییەکانیان پچڕاوە، بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان عێراق لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی لە بەغدا هەردوو وڵات کۆببنەوە و قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانیان دەستپێبکەنەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: "لەگەل هەردوو وەزیری دەرەوەی تورکیا وسووریا کۆبووینەتەوە و ڕێکەوتنێکی سەرەتایی کراوە بۆ ئەوەی هەردوولا لە بەغدا کۆببنەوە، بەڵام هێشتا ڕێکەوتێک دیاری نەکراوە، دوای گەڕانەوەم لە ئەمریکا ڕێکەوتێک دیاری دەکەین".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2022 و 2023 تورکیا و سووریا لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە و بەرپرسی هەواڵگری کۆبوونەتەوە، بڕیارە ئەمجارە لەسەر ئاستی سەرۆککۆمار کۆببنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان