سێ ئەندامی "داعش" لە سلێمانی دەستگیردەکرێن

شەیری بکە لە:
سێ ئەندامی "داعش" لە سلێمانی دەستگیردەکرێن

وێنەی دوو لە ئەندامەکانی داعش- وێنە: دژەتیرۆری عێراق

ئاڤا نیوز

 

دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند، بە هاوکاری دەزگای ئاسایش و دژە تیرۆر لە سلێمانی توانیویانە سێ ئەندامی"داعش" دەستگیر بکەن.


وێنە گەورەکە: ئەگەرچی چەند ساڵێکە چەکدارانی "داعش" لە عێراق و سنوورەکانی هەرێمی کوردستان هیچ شوێنێکیان لەدەستدا نەماوە، بەڵام گەڕان بەدوای چەکدارانی ئەو ڕێکخراوە بەردەوامی هەیە و بەرپرسانی ئەمنیی عێراق و هەرێمی كوردستان دەڵێن "شانەی نووستوویان هێشتا ماوە".


ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای دژە تیرۆری عێراق ئەمڕۆ هەینی ڕاگەیاند: هێزەکانیان لە پارێزگای سلێمانی بە هاوکاری دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان و دژە تیرۆری سلێمانی لە چالاکییەکدا توانیویانە سێ ئەندامی "داعش" دەستگیر بکەن. بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی دیکە لەسەر ناسنامەی ئەندامەکان بڵاوبکەنەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2014 ڕێکخراوی "داعش" ژمارەیەک پارێزگا و ناوچەی عێراق و سووریای داگیرکرد و بە هەزاران کەسی کوشت و ئاوارە کرد، ساڵی 2017 هێزە عێراقییەکان بە هاوکاری هێزی پێشمەرگە توانیان سەرکەوتن بەسەر ئەو ڕێکخراوە لە عێراق ڕابگەیێنن و لە 2019 ش لە سووریا كۆتا پێگەی داعش لە باغۆز كۆنترۆڵكرا.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: