لە پارێزگایەکی ژاپۆن خەڵک ناچار بە پێکەنین دەکرێن

شەیری بکە لە:
لە پارێزگایەکی ژاپۆن خەڵک ناچار بە پێکەنین دەکرێن

وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

حکومەتی خۆجێی پارێزگای یاماگاتای ژاپۆن لەڕێگەی یاسایەکەوە خەڵکی پارێزگاکە ناچار دەکات بەلایەنی کەمەوە ڕۆژانە جارێک پێبکەنن بۆ بەرەوپێشبردنی تەندروستی جەستەیی و دەروونییان.

 

وێنە گەورەکە: هۆکاری جێبەجێکردنی ئەم یاساییە دەگەرێتەوە بۆ توێژینەوەیەکی زانکۆیەکی ناوخۆیی کە دەریخستووە، پێکەنینی بەردەوام دەتوانێت مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم بکاتەوە و یارمەتیت بدات زیاتر بژیت.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: جگە لەوەی حکومەت داوا لە خەڵکی دەکات هەموو ڕۆژێک پێبکەنن، داوا لە کۆمپانیاکانیش کراوە ژینگەیەکی پڕ لە پێکەنین دروست بکەن لە کاتی کارکردندا، هەروها هەشتەمین ڕۆژی هەموو مانگێک بە ڕۆژی پێکەنین دیاری بکرێت.

 

لە لایەکی دیکەوە: پەسندکردنی ئەم یاساییە نارەزایەتیی لایەنی ئۆپۆزسیۆنی لێکەوتەوە و پێیان وابوو ئەو یاسایە پێشێلی مافی مرۆڤ دەکات، دەبێتە هۆیی ئەوەی ڕووخساری ڕاستەقینەی خۆیان بشارنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان