ئەمریكا و ئێران لە وڵاتێكی عەرەبی گفتوگۆ دەكەن

شەیری بکە لە:
ئەمریكا و ئێران لە وڵاتێكی عەرەبی گفتوگۆ دەكەن

ئاڵای ئێران و ئەمریکا

ئاڤا نیوز


ئێران و ئەمریکا بە شێوەی ناڕاستەوخۆ و لە ڕێگەی سەڵتەنەتی عوممانەوە گفتوگۆ دەكەن.


لێدوانی فەرمی: عەلی باقری کنی، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران و سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئێران بۆ دانوستانەکانی پەیوەست بە زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ئێران، ڕایگەیاند "پڕۆسەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە بەردەوامە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەر لە گیانلەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران، دانوستانەکان بە نهێنی بەڕێوە دەچوون و ئێران لەبارەیانەوە هیچ لێدوانێکی نەدەدا.


وێنە گەورەكە: ئێران دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم دانوستانانەوە سزاکانی ئەمریکا لەسەر خۆی کەم بکاتەوە و لە بەرامبەردا کێشەی پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی چارەسەر بکات، وەک ئەوەی پزیشکیان لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا بەڵێنی دابوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان