شاخەوان عەبدوڵڵا: بە دڵنیایی کوردێک دەبێتە پارێزگاری کەرکووک

شەیری بکە لە:
شاخەوان عەبدوڵڵا: بە دڵنیایی کوردێک دەبێتە پارێزگاری کەرکووک

دیمەنی پارێزگای کەرکووک- وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە پۆستی پارێزگاری کەرکووکدا کوردێک دادەنرێت، ئەویش بەگوێرەی ئیستحقاقی هەڵبژاردن کە کورد زۆرترین دەنگی بەدەست هێناوە.


وێنە گەورەکە: ئێوارەی ئەمڕۆ 11-7-2024، بە بەشداری سەرجەم لایەنەکان ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبووەوە، دواتر کۆبوونەوەکە هەڵگیرا، بڕیارە لە ماوەی 30 ڕۆژدا بەگوێرەی یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2023 پۆستەکانی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و پۆستە ئیدارییەکانی دیکە یەکلایی بکرێنەوە.


لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: زۆر کەس پێیوابوو هەڵبژاردن و گۆڕانکاری لە ئیدارەی شارەکەدا ناکرێت، ئێمە بەڵێنمادا بکرێت و کرا، ئێستا شاندێکی پەرلەمانی هاتووین، بۆ پشتگیریکردنی هەنگاوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگا.


"بەدڵنیایی کوردێک دەبێت بە پارێزگاری کەرکووک، چونکە ئیستحقاقی کوردە و زۆرینەی کورسییەکانی بەدەست هێناوە". شاخەوان عەبدوڵڵا وای گوت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: