پەککەوتنی کەشتییەک جووڵەی هاتووچۆ لە گەرووی بۆسفۆرس پەکدەخات

شەیری بکە لە:
پەککەوتنی کەشتییەک جووڵەی هاتووچۆ لە گەرووی بۆسفۆرس پەکدەخات

کەشتییەکی بارهەڵگر لە گەرووی بۆسفۆرس، وێنە، ئەرشیف AFP

ئاڤا نیوز


بەهۆی پەککەوتنی کەشتییەک جووڵەی دەریایی لە نێوان دەریای ڕەش و دەریای سپی ناوەڕاست وەستاوە.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: هەوڵەکان بۆ ڕاکێشانی کەشتییەکە لە دەرچەی باکووری گەرووی بۆسفۆرس شکستی هێناوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای تریپیکای گواستنەوەی دەریایی ڕایگەیاندووە، دوو کەشتی دیکەیان ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کردووە بۆ ئەوەی کەشتییە پەککەوتووەکە لابدەن و ڕێڕەوەکە بکەنەوە. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕێککەوتنی مۆنترۆ لە ساڵی 1936 تایبەت بە دەسەڵاتی دەریایی، ڕێڕەوی بۆسفۆرس و دەردەنیل لەژێر دەسەڵاتی تورکیایە و کۆنترۆڵی جووڵەی کەشتییەکان لە نێوان دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای ڕەش دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان