ئامەد دەبێت بە گاباری دووەم لە بەرهەمهێنانی نەوت

شەیری بکە لە:
ئامەد دەبێت بە گاباری دووەم لە بەرهەمهێنانی نەوت

ۆمپانیای TPAOـی نەوتی تورکی

ئاڤا نیوز

 

تورکیا پەرە بە کێڵگەی نەوتیی شارەکانی باکووری کوردستان دەدات بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەرز بێتەوە و هاوشێوەی کێڵگە نەوتییەکانی گاباری لێ بێت.

 

وێنە گەورەکە: کۆمپانیای TPAOـی نەوتی تورکی، گەڕان و پشکنینێکی وردی لە شارەکانی وان، ئامەد، شرناخ، باتمان کردووە، زیاتر لە 457 بیرە نەوت هەڵکەنراون، ئامانج لێیان دروستکردنی چەند کێڵگەنەوتێکی هاوشێوەی کێڵگەی نەوتی گابارە.

 

زانیارییە بەدەستهاتووەکان: کێڵگە نەوتییەکانی گابار لە شرناخ ڕۆژانە 45 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێنن، بەپێی خەمڵاندنەکان تاوەکو کۆتایی مانگی ئازار، کۆی گشتیی یەدەگی نەوتی خاوی شارەکە 100 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی دەبێت.

 

ئەمەش بزانە: هێشتا لە شارەکانی وان، هەکاری و ئامەد بیرهەڵکەندن بەردەوامە، لە ئامەد 457 بیر هەڵکەنراوە  و پێشبینی دەکرێت هاوشێوەی کێڵگە نەوتییەکانی گابار بەرهەمی هەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: