ڕواندا پابەند نییە بە گەڕاندنەوەی پارەی کۆچبەرانی بەریتانیا

شەیری بکە لە:
ڕواندا پابەند نییە بە گەڕاندنەوەی پارەی کۆچبەرانی بەریتانیا

بەلەمێکی کۆچبەران. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

حکومەتی ڕواندا ڕایدەگەیێنێت، ئەو پارەیەی بەریتانیا بەرامبەر بە گەڕانەوەی کۆچبەران پێی داون و دواتر لێی پاشگەز بووەتەوە نایگەڕێنێتەوە، لەبەر ئەوەی لە ڕێککەوتنەکدا نییە.

 

وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا ڕۆژی شەممە وازهێنانی لەو پلانەی ڕاگەیاند کە ئامانجی دیپۆرتکردنەوەی ئەو پەنابەر و کۆچبەرانەیە کە بە شێوەیەکی نایاسایی دەچنە بەریتانیا، لە بەرامبەردا داوای ئەو پارەیە دەکاتەوە کە بە ڕواندای داوە، بەڵام ڕواندا پابەند نابێت.

 

ژمارەکان وادەڵێن: لەندەن تاوەکو ئێستا 240 ملیۆن پاوەند (280 ملیۆن یۆرۆ)ـی داوە بە کیگالی لەو کاتەوەی بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا لە مانگی نیسانی 2022 پلانەکەی ڕاگەیاند.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئالن موکورالیندا، یاریدەدەری گوتەبێژی حکومەتی ڕواندا بە تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ڕاگەیاندووە، لەو ڕێککەوتنەی واژۆ کراوە ئەو مەرجەی تێدا نییە کە دەبێت پارەکە بگەڕێنینەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ