لە ئەمریکا پشکنین بۆ دوو  هەزار و 600 فڕۆکەی بۆینگ دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە ئەمریکا پشکنین بۆ دوو  هەزار و 600 فڕۆکەی بۆینگ دەکرێت

کارمەندێکی فڕۆکە لە کاتی ڕوونکردنەوەدان بۆ سەرنشینان لەبارەی شێوازی بەستنی ماسکی ئۆکسجین

ئاڤا نیوز

بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی کە پەیوەستە بە سەلامەتی سەرنشینان، کارگێڕی فڕۆکەوانی فیدراڵی ئەمریکا داوا دەکات پشکنین بۆ دوو  هەزار و 600 فڕۆکەی بۆینگ 737 بکرێت. 

وێنە گەورەکە: کێشەکە بۆ کارنەکردنی ماسکی ئۆکسجینی سەرنشینان لە فڕۆکەی بۆینگ 737 دەگەڕێتەوە، بەمەش لە کاتی ڕووداوی نەخوازراو و دابەزینی پاڵەپەستۆ ناتوانێت ئۆکسجینی پێویست بۆ سەرنشینان دابین بکات. 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کارگێڕی فڕۆکەوانیی فیدراڵی ئەمریکا داوا دەکات پڕۆسەی پشکنین بۆ فڕۆکەکانی بۆینگ لە مۆدێلی 737 ماکس و نەوەکانی دواتری بکرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کێشەکانی بۆینگ 737  بۆ سەرەتای ساڵی 2020 دەگەڕێتەوە، کە لە گەشتێکی ئاسمانی لە ئەندەنۆسیا بۆ ئەسیوپیا کەوتە خوارەوە و 346 کەس بوونە قوربانی، دواتر چین گەشتکردنی  بەو فڕۆکەیە قەدەغە کرد.

زانیاریی زیاتر: بەهۆی چەند ڕووداوێکی دواترەوە وەزارەتی دادی ئەمریکا بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەمان فڕۆکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی کردەوە، کارگێڕیی فڕۆکەوانی ئەو وڵاتەش فڕینی ئەو جۆرە فڕۆکەی قەدەغە کرد. ئەم کێشانە وای کرد سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای بۆینگ و سەرۆکی سەرجەم بەشەکانی کۆمپانیاکە دەست لەکار  بکێشنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: