سەیرکردنی شاشە مەترسیی قەڵەوی منداڵان زیاد دەکات

شەیری بکە لە:
سەیرکردنی شاشە مەترسیی قەڵەوی منداڵان زیاد دەکات

منداڵێک سەیری شاشە دەکات- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز 


لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە، ئەو منداڵانەی بەشێکی زۆری کاتی ڕۆژانەیان بە سەیرکردنی شاشە بەسەر دەبەن مەترسی قەڵەوییان زیاترە.


وێنە گەورەكە: زۆرێک لە منداڵان لەکاتی ئامادەکاری بۆ قوتابخانە و لە کاتی ژەمەکان و لە نێوان ژەمەکان و پێش خەوتن سەیری شاشەیەک دەکەن.


بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی "مینهۆ"  ی پۆرتۆگال کراوە، منداڵان بە تێکڕا ڕۆژانە 7.5  کاتژمێر لەبەردەم شاشەیەکدا بەسەر دەبەن، کە ئەمەش دەبێتە 52.5 کاتژمێر لە هەفتەیەکدا، ئەو کاتە زیاترە لەو کاتانەی کە منداڵان لەگەڵ دایک و باوکیان بەسەری دەبەن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: توێژینەوەکە ئەوەشی دەرخستووە، زیادەڕۆیکردنی منداڵان لە بینینی شاشەی مۆبایل، ئایپاد و تەلەفزیۆن دەبێتە هۆی قەڵەوی زیاد لە پێویستی منداڵان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ