کتێبی نووسەرێکی کورد لەلایەن گەورەترین کۆمپانیای زانستییەوە بڵاودەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
کتێبی نووسەرێکی کورد لەلایەن گەورەترین کۆمپانیای زانستییەوە بڵاودەکرێتەوە

وێنەی کتێبەکە

ئاڤا نیوز


یەكێك لە گەورەترین كۆمپانیا زانستییەكان کتێبی نووسەرێكی كورد بڵاودەكاتەوە و نرخەكەی لە 300 دۆلارەوە دەستپێدەكات.


وێنە گەورەكە: كتێبی كۆدەكانی داینامیكییەتی هایدرۆكاربۆن لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی، كتێبێكی زانستی و توێژنەوەی ئەكادیمیانەیە لە لایەن دكتۆر بەهرۆز جەعفەرەوە نوسراوە و كۆمپانیای ئیمراڵ پوڵیشین دوای ساڵ و نیوێك لە گفتوگۆ بڕیاریدا بە چاپكردن و بڵاوكردنەوەی لەسەرتاسەری جیهاندا.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم كتێبە هەڵدانەوەی وەرچەرخانێکی ناوچەییە" بە پێی پلانی کۆمپانیا بڵاوکەرەوەکە".


ئەمەش بزانە: گرووپی ئیمڕاڵد، بارەگای سەرەکی لە بەریتانیا و ئەمریکا هەیە، لەساڵی 2024دا پێگەی 34 ە مین شوێنی وەرگرتووە لە بەریتانیا کە خەڵک سودێكی گەورەی لێوەردەگرن. 


باکگراوند: نوسەری کتێبەکە "بەهرۆز جەعفەر" ە گەنجێکی لەدایکبووی قەزای چەمچەماڵە، هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، لە زانکۆی قوبرسی نێودەوڵەتی، نیکۆسیا بەدەستهێناوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ