ئەمریكا: ئامادەنین دانووستانی ئەتۆمی لەگەڵ سەرۆكی نوێی ئێران دەستپێبكەینەوە

شەیری بکە لە:
ئەمریكا: ئامادەنین دانووستانی ئەتۆمی لەگەڵ سەرۆكی نوێی ئێران دەستپێبكەینەوە

مەسعوود پزیشکیان سەرۆککۆماری نوێی ئێران- وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەمریکا ئامادە نییە دانووستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران لە سەردەمی سەرۆککۆماری نوێدا دەستپێبکاتەوە.


وێنە گەورەكە: كۆشکی سپی ئەمریكا ڕایگەیاند، پێشبینی ناکەن هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵسوکەوتی ئێران دوای هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری نوێ كە تاڕادەیەک میانڕەوە بگۆڕێت و وەك خۆی دەمێنێتەوە.


لێدوانی فەرمی: جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند:"ئەمریکا ئامادە نییە دانووستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران لە سەردەمی سەرۆککۆماری نوێدا دەستپێبکاتەوە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، چاوەڕوانی هیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی ئێران لە دوای هەڵبژاردنی مەسعود پزیشكیان ناكات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان