هیچ تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان نەماوە

شەیری بکە لە:
هیچ تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان نەماوە

ژمارەیەک ئاژەڵ. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، سێ توقشبووی تای خوێنبەربوون لە هەولێر و سلیمانی تۆمارکرابوون، دوای وەرگرتنی چارەسەر هەرسێکیان چاکبوونەوە.

 

وێنە گەورەکە: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە لەڕێگەی زیندەوری بچووک بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، زۆربەی جار مەترسی لەسەر ژیانی تووشبوو دروست دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: دکتۆر سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هەر سێ توشبووەکەی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای سلێمانی و لەگەڵ دوو توشبووەکەی پارێزگای هەولێر دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، چاکبوونەوە و بە تەندروستییەکی باش نەخۆشخانەیان جێهێشت و گەڕانەوە ماڵەوە.

 

ژمارەکان وادەڵێن: ساڵی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان 23 تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکرابوون، بەڵام ئەمساڵ تاوەکو ئیستا حەوت تووشبوو تۆماکراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ