سەرۆکوەزیران بارزانی بەگەشبینییەوە: لەگەڵ بەغدا لە پەیوەندیداین مووچە بەردەوام بێت
- ڕاپۆرت
- 8 تەممووز
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی لە دیدارێکدا لەگەڵ هاونیشتمانیان باسی چەندین پرسی گرنگ دەکەن لەوانە مووچە، هەژماری من و خزمەتگوزارییەکان و چەندان بابەتی دیکە.
وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو بەشی یەکەمی دیداری سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک هاونیشتمانی، ئەمشەویش بەشی دووەمی بڵاوکرایەوە و گوێ لە داخوازی و داواکاری و کێشەکانیان دەگرێت.
لێدوانی فەرمی: لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی مووچەوە سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت، لەگەڵ بەغدا لە پەیوەندیدان بۆ ئەوەی مووچە بەردەوام بێت، پشت بە خودا کێشەکە کۆتایی دێت.
گۆشەیەکی دیکە: لەبارەی هەژماری منەوە سەرۆکوەزیران بارزانی دەڵێت، ئەو پرۆژەیە بۆ ئەوەیە چیتر خانەنشین، خاوەن شەهیدێک نەچێت لە سەرەی مووچە بوەستێت، بەپێچەوانەوە بچن لە هەر شوێنێک بیانەوێت و بە ویستی خۆیان مووچەی خۆیان وەربگرن.
"بۆچی من مووچە نەدەم؟"
سەرۆکوەزیران بارزانی لەبارەی ئەوەی چارەسەری مووچە لای حکومەت و ئەوە گوتی، چۆن مووچە بەدەست منەوە بێت و بۆ ئێوە خەرج نەکەم، نەخێر وانییە، ئەمە هەندێک جار لایەن و ڕکابەری سیاسی ئەم قسانە دەکەن، بەڵام وانییە و بۆچی ئێمە نەیدەین؟".
سەرۆکوەزیران بارزانی دەڵێت، "مووچە لەلایەن بەغداوە بڕدراوە و ئەوانەی ئێستا ئێمە تۆمەتبار دکەن و دەڵێن ئێوە بودجە نادەن، هەمان ئەو کەسانە بوون کە داکۆکیان دەکرد مووچە لەدەست حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربهێنرێت و بدرێتە دەست بەغدا و لەوێوە مووچە بدرێت، لەگەڵ ئەمەش من هەر لەگەڵ بەغدا لە پەیوەندیدام بۆ ئەوەی مووچە بەردەوام بێت و پشت بە خودا کێشەکەی کۆتایی دێت".
"حکومەت مافی نییە دەستوەردان لە کاروباری سیستمی دادوەریدا بکات"
بە تێڕوانینی سەرۆکوەزیران بارزانی ئەگەر دادگە و سیستمی دادوەری سەربەخۆ نەبن "کارەساتە"، ئاماژە بەوە دەکات کە پێویستە دەسەڵاتی یاسادانان، جێبەجێکردن و دادوەریی لە هەرێمی کوردستان سەربەخۆ بن، حکومەت مافی نییە و ناشبێت، دەستوەردان لە کاروباری سیستمی دادوەریدا بکات.
ڕوو لە هاونیشتمانیان سەرۆکوەزیران بارزانی دەڵێت، ئێوە دەتوانن ئەو لایەنە سیاسیە سزا بدەن کە دەستوەردان لە کاروباری دادوەریدا دەکات، ئەمەش لە ڕێگەی هەڵبژاردن و هەڵوێستەوە.
"ئێمە بە یەک چاو سەیری هەموو هەرێمی کوردستان دەکەین"
لەبارەی ڕێگەوبانەوە سەرۆکوەزیران بارزانی گوتی: ئێمە هەموو هەرێمی کوردستان بە یەک چاو سەیر دەکەین و گرنگیش بە ڕێگەوبان دراوە، بەڵام لە هەندێک پارێزگا لە کاتی قەیرانی داراییدا، کەرتی تایبەت هاوکاری حکومەتی کردووە و لەسەر ئەرکی خۆیان پرۆژەیان جێبەجێکردووە، هیوادارین لە سلێمانیش وەبەرهێنەر و سەرمایەداران ئەم کارە بکەن".
"مووچەی بێ کەڕامەت و بێ خاک قیمەتی نییە"
سەرۆکوەزیران بارزانی دەڵێت، هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت، داواش لە هاونیشتمانیان دەکات تەنیا سەیری ئەنجامەکان نەکەن، بەڵکو سەیری هۆکارەکانیش بکەن کە هەموو هەوڵێک درا بۆ ئەوەی بەرژەوەندی تەسکی حیزبی و کەسی زاڵبێت بەسەر بەرژوەندی گشتیی و ئەم دۆخە دروستکرا.
دەشپرسێت، "ئایا هەموو ژیانی ئێمە بۆ ئەوە بوو تەنیا مووچە وەربگرین یان ئایا ئێمە وەک خەڵک و پێناسەی نەتەوەیی و خاکمان کێشەی نەماوە تەنیا مووچە نەبێت؟، مووچەی بێ کەڕامەت و بێ خاک قیمەتی نییە".
هەژماری من بۆ نەهێشتنی کێشەی وەرگرتنی مووچەیە
"یەکێک لەو پرۆژانەی کە ئێمە دەستمان پێکردووە بابەتی هەژماری منە بۆ ئەوەی چیتر خانەنشین، خاوەن شەهیدێک نەچێت لە سەرەی مووچە بوەستێت، بەپێچەوانەوە بچن لە هەر شوێنێک بیانەوێت و بە ویستی خۆیان مووچەی خۆیان وەربگرن، بەڵام خەریکن نایێڵن ئەمەش سەربگرێت و دژایەتی ئەمەش دەکرێت، ئەوەی ئێمە دەیکەین بۆ ئێوەیە". سەرۆکوەزیران بارزانی وادەڵێت.
حکومەت بەتەمای بە دیجیتاڵکردنی سیستمی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانە، بۆ ئەوەی خەڵک بتوانن قەرزی درێژخایەن وەربگرن، نەک بە تەنیا لە حکومەت، بەڵکو لە کەرتی تایبەت و بانکیش.
"من ئعتیراف بە زۆنی سەوز و زەرد ناکەم"
هاونیشتمانییەک پرسیار لەسەر بوونی زۆنی سەوز و زەرد و بازگەکان دەکات و سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایدەگەیێنێت، "من ئعتیراف بە زۆنی زەرد و سەوز ناکەم و هەمووی هەر کوردستانە و موڵکی خەڵكی کوردستانە، کەس مافی ئەوەشی نییە ڕێگری بکات کەسێک لە شارێکەوە بۆ شارێکی دیکە بچێت".
"پێویستبوو بە بەغدا بگوترابا تۆ ناتوانی بودجە و مووچە بکەی بە کارتی فشار"
سەرۆکوەزیران بارزانی لە وڵامی هاونیشتمانییەکدا لەبارەی مووچەی مامۆستایان گوتی: "من نەمگوتووە مامۆستا چاوەڕێی مووچە نەکات، ئەویش مرۆڤە و پێویستی بە بژێوی ژیانە، بەڵام ئەو بایکۆتەیان کرد، خۆ بەتەنیا مامۆستا نەبوون، هیچ کەسێک مووچەی وەرنەدەگرت".
"هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مافی خۆیانە مانگانە مووچەی خۆیان وەربگرن، لەکاتی نەناردنی مووچەدا دەبوایە هەموو هاونیشتمانیان بەرگریان لە مافی دەستووری خۆیان کردبا، بە بەغدایان گوتبا ئێمە کیانێکی دەستوورین تۆ ناتوانی بودجە و مووچە وەک کارتێکی فشار دژ بە ئێمە بەکاربێنی، ئەمە کرا؟ نەخێر، بەپێچەوانەوە لایەنی سیاسی دەهاتن هانی بەغدایان دەدا بۆ ئەوەی فشارەکە زیاد بکەن، بەحساب من و حیزبەکەی من ئەگەر زەرەر بکات ئەوان سوودمەند دەبن، ئاخر چۆن دەبێت وڵات و میللەتێک زەرەرمەند بێت".
"ئێمە هەوڵی فرەچەشنکردنی ئابووری کوردستانمان داوە"
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکوەزیران بارزانی باس لەوە دەکات، ئەوەی لەسەر حکومەت بێت بێگومان ئەوان دەیکەن، لە هەموو ڕوویەکەوە هەوڵی فرەچەشنکردنی ئابووری کوردستانیان داوە، بەڵام ئەمە شتێک نییە بە شەو و ڕۆژێک تەواو ببێت.
ڕەگەزپەرستی نابێت بە بەشێک لە کولتووری هەرێمی کوردستان
"ئێمە ڕەگەزپەرستی ناکەین، جوانین بەوەی کە کوردستان وڵاتێکە بۆ هەموو پێهاتەکانی هەر لە ئایین، نەتەوە و ڕەگەز، ئێمە نابێت ڕەگەزپەرستی بکەین، نابێتە بەشێک لە کولتووری هەرێمی کوردستان".
"من نازانم بۆ بەشێک لە هاونیشتمانیانی ئێمە ئەو کارانەی خەڵکی بیانی لە هەرێمی کوردستان دەیکەن خۆیان نایکەن، خەڵک هەبووە خاوەن پیشەبووە و گلەیی لە ئێمە کردووە گوتوویانە کە بەهۆی ڕێنمایی ئێوەوە خەڵکی بیانی ناتوانن بێنە هەرێمی کوردستان کار بکەن، چونکە ئێمە هاتووین داوامان لە گەنجەکانمان کردووە هەمان کار بکەن، بەڵام ئامادە نین بکەن و خەڵکی ئێمە بەپیر کارەوە ناچن".
ڕۆڵی خوێندن چییە بەبێ دامەزراندن؟
ئەمە پرسیاری هاونیشتمانیێک بوو و سەرۆکوەزیران بارزانی لە وەڵامیدا ڕایگەیاند، "من نامەوێت خوێندن بە دامەزراندنەوە ببەسترێتەوە، دەبێت هەلی کار دروست بکرێت و کەرتی تایبەت پەرەی پێبدرێت، بوژانەوەی ئابووری لە هەموو سێکتەرێکدا گرنگی پێبدرێت، بۆ ئەوەی هاونیشتمانیان خوێندنەکەی خۆیان لەو سێکتەرەدا بەکاربێنن، دۆخەکە پێچەوانە ببێت و حکومەت بەدوای هاونیشتمانیدا بگەڕێت نەک هاونیشتمانی ڕیز بگرێت بۆ دامەزراندن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئیمارات ژمارەیەک دەرفەتی خوێندنی بەخۆڕایی ڕادەگەیەنێت
- عێراق
- 50 خولەک لەمەوپێش
پێنتاگۆن: هێزەکانمان لە عێراق نزیکەی 80 هێرشیان کراوەتە سەر
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
پێنتاگۆن: سەربازانی کۆریای باکوور بەشداری جەنگ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟