
سابر دری، فۆتۆگرافەر. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
سابر خانەمیر سلێمان ناسراو بە سابر دری، یەکێکە لە فۆتۆگرافەرە ناسراوەکانی کوردستان و خاوەنی چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سابر دری لە ساڵی 2004ـەوە دەستی بە کاری فۆتۆگرافەری کردووە. ئەو، دەڵێت: "ئارەزووم بۆ سرووشت هەیە و ئەمەش هاندەربووە بۆئەوەی ببمە فۆتۆگرافەر".
زانیاریی زیاتر: سابر دری هەوڵدەدات بەردەوام گەشت بكات و نوێگەری لە كارەكەیدا بكات، وەك خۆشی ئاماژەی بۆ دەکات: "خۆشترین بەشی پیشەکەم ئەوەیە، کارەکانم دووبارە نابنەوە".
ئەمەش بزانە: دری سەبارەت بە نمایشی بەرهەمەکانی دەشڵێت: "لە وڵاتەکانی تورکیا، ئیمارات، هیندستان، بریتانیا و چەندین وڵاتی دیکە تابلۆکانم نمایش کراون".
گۆشەیەكی دیكە: "لەکاتی وێنەگرتن، چەندین جار تووشی مەترسیی گیاندارە دڕندەکان بوومەتەوە". سابر دری ئەوەی خستەڕوو.
قووڵتر: وەک باسی دەکات: "نزیکەی 17 ساڵە وێنەی باڵندەکان دەگرم. دەمەوێت ئەمساڵ لە چوارچێوەی بەرگێکدا، یەکەم کتێبی تایبەت بە باڵندەکانی کوردستان بڵاو بکەمەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

محەممەد شوانی
Photographer
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر حووسییەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلینسکی بۆ ڕۆژئاوا: دیکتاتۆرەکەی ڕووسیا ڕابگرن
- بیروڕا
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرفینا جڤاکی… ئێک
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کۆگای هەڵگرتنی گۆشت دوو خواردنگە لە ئیسکان دادەخرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- جیهان
- 29 کانوونی دووەم
کۆشکی سپی، بایدن بە لەناوبردنی 100 ملیۆن مریشک تۆمەتبار دەکات