سوودانی و شاندێکی ئەمریكا تاوتوێی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانان دەکەن

شەیری بکە لە:
کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا

ئاڤا نیوز 

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا تاوتوێی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی و کاراکردنی پەیوەندییه دووقۆڵییەکانی نێوانیان دەکەن.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە 08-07-2024 محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا پێشوازی لە دان شاپیرۆ، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریكا و شاندێکی یاوەری کرد و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لە دیدارەکەدا تاوتوێی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و کاراکردنی پەیوەندییه دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا کرا.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دان شاپیرۆ ئاماژەی بە گرنگی ڕۆڵی عێراق لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە کرد، هاوکات بەردەوامبوونی نزیکبوونەوەی پەیوەندی و هاوکاری نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی پڕچەککردن و ئاسایش و بەرزکردنەوەی ئاستی سەربازیی هێزە عێراقییەکان، بەشێوەیەک کە پاڵپشتی لە ئاسایش و سەروەری عێراق و گەشەپێدان و پێشکەوتنی ئابووری لە هەموو ئاستەکاندا بکات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیژنەیەکی باڵای سەربازیی لەنێوان عێراق و ئەمریکا پێکهێنراوە بۆ پرسی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ