
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان چوار مووشەکی هێڵفایەری هەڵگرتوون، سەرچاوە: سوپای ئەمریکا
ئافا دیجیتاڵ
هێڵفایەر چییە: یەکێکە لە بەهێزترین و پێشکەوتووترین مووشەکەکانی ئەمریکا. بۆ ئامانجە هەستیار و ورردەکان و لەنێوبردنی دوژمنە سەرسەخت و مەترسیدارەکانی بەکاری دەهێنێت.
کێی پێ کراوەتە ئامانج: لە کوشتنی هەریەک لە ئەیمەن زەواهیری، سەرکردەی ئەلقاعیدە، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، ئەبو موهدی موهەندیس، فەرماندەی حەشدی شەعبی و چەندین بەرپرسی دیکەی گرووپە چەکدارەکان بەکارهێنراوە.
مێژووی دروستکردنی: مووشەکەکە دروستکراوی کۆمپانیای لوکهێد مارتنە، لە ساڵی 1974 دروستکراوە و لە ساڵی 1984 خراوەتە خزمەتی سەربازی.
جۆرەکانی: هێڵفایەر چەند جۆرێکی هەیە، لەسەر چەندین سەکۆ و فڕۆکە بەکاردەهێنرێت، بەتایبەت فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان.
کێش و نرخی: کێشەکەی 45 کیلۆگرام و درێژییەکەی 180 سانتیمە، نرخی یەک دانەی 150 هەزار دۆلارە.
ئاستی زیرەکی: بەوە ناسراوە نزیکەی 100٪ی ئامانجەکەی دەپێکێت، بەبێ ئەوەی هیچ وێرانکارییەک لە دەوروپشتی دروست بکات.
ئاراستەکردنی: بە لێزەر و لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئاراستە دەکرێت و دەتوانێت تەنە کانزاییەکان و ئۆتۆمبێل و باڵەخانەکان ببڕێت و بگاتە ئامانجەکەی.
خالە ئەرێنییەکانی: کەمترین تەقینەوەی هەیە و سەرەکەی شەش تیغ (شەفرە)ی تیژی پێوەیە، چەند چرکەیەک پێش گەیشتن بە ئامانج دەکرێنەوە و شوێنی مەبەست وێران دەکات.
دوو سەرباز مووشەکێکی هێڵفایەر دەگوازنەوە، سەرچاوە: ماڵپەڕی میلیتری
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایش سکاڵا لە دژی ترەمپ تۆمار دەکات
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دەمەوێت لە بەرامبەر ئۆباما بۆ خولی سێیەم خۆم کاندید بکەم