گەنجینە بەنێوبانگەکەی ناپلیۆن فرۆشرا

شەیری بکە لە:
گەنجینە بەنێوبانگەکەی ناپلیۆن فرۆشرا

وێنەی دەمانچەکەی- گێتی

ئاڤا نیوز


ئەو دەمانچەیەی ناپلیۆن بۆناپارت خاوەندارییەتی دەکرد تا کاتی دەستلەکارکێشانەوەی لە ساڵی 1814، بە بڕی یەک ملیۆن و 800 هەزار یۆرۆ فرۆشرا. 


بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی ڕۆشنبیری فەرەنسا ڕایگەیاند: بێ گوێدانە بەها و تەمەن، موڵک و ماڵی ڕۆشنبیری شایستەی گەنجینەی  نیشتمانییە. 


زانیاریی زیاتر: ئەو دوو دەمانچەیە لە ناو سندقێکدا بوون، کە لە داری گوێز دروستکراون و بە  زێڕ و زیو ڕووپۆشکراون، وێنەی ناپلیۆنیشی لەسەر نەخشێنراوە. 

 باكگراوند: ناپلیۆن پۆناپارت، فەرماندەیەكی سەربازی و سیاسی فەڕەنسی بوو، لە كۆتایی سەدەی هەژدە حوكمی فەڕەنسای كرد و لە دەیەی یەكەمی سەدەی نۆزدە خۆی وەك ئیمپراتۆر ناساند و تا ساڵی 1815 دەسەڵاتی بەسەر زۆرێك لە وڵاتانی ئەوروپادا هەبوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان