ئەردۆغان دەچێتە ئەمریکا

شەیری بکە لە:
ئەردۆغان دەچێتە ئەمریکا

کۆبوونەوەیەکی پێشووی بایدن و ئەردۆغان- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز 


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ شداریکردن لە لوتکەی ناتۆ کە بڕیار وایە 9-11 تەممووز لە ئەمریکا بکرێت بەرەو ئەمریکا بەرێکەوت.


بۆچی گرنگە: بە پێی کارنامەی سەردانەکە، ئەردۆغان لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەکانی ڕابردوو سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ کۆشکی سپی بە هۆكارێكی نادیار دواخرا.


وێنە گەورەکە: ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) کە ئەمساڵ تەمەنی دەبێتە 75 ساڵ، لە ڕۆژانی 9-11ی تەمموزدا لە واشنتن کۆدەبێتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرسی ئاگربەستی غەززە و گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ ئەو کەرتە، شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا بابەتە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی لوتکەکە دەبن.


باکگراوند: لە چواری نیسانی 1949دا 12 وڵات لە ئەوروپا و ئەمریکای باکوور ناتۆیان دامەزراند بۆ ئەوەی مەترسییەکانی سۆڤیەت کۆنتڕۆڵ بکەن. لەو ڕۆژەوە ژمارەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ  بۆ 32 وڵات زیادی کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان