سەرکەوتنی چەپەکانی فەرەنسا کۆچبەرە عەرەبەکان دڵخۆش دەکات

شەیری بکە لە:
ساتی دەنگدانی دەنگدەرێک

ساتی دەنگدانی دەنگدەرێک

ئاڤا نیوز


سەرکەوتنی هاوپەیمانیی چەپەکانی فەرەنسا، کۆچبەرانی دڵخۆش کرد و ڕاستڕەوی "تووندڕەو"ـی تووڕە کرد، کە بۆ پلەی سێیەم دابەزی.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە 07-07-2024 هەڵبژاردنی گشتی لە فەرەنسا بەڕێوەچوو، کۆچبەرە عەرەبەکان، زۆر ترسیان لە هاتنی ڕاستڕەوی "تووندڕەو" هەبوو، کە هەوڵی تووندکردنەوەی ڕێکارەکان لەسەر کۆچبەران لە پەرلەمانی فەرەنسا دەدات. 

 

پێدراوە ڕاستەکان: هاوپەیمانیی چەپی فەرەنسا لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی گشتی سەرکەوتنی بەدەستهێنا، هەروەها لە ژمارەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی گشتیدا بەپێی ئەنجامە بەراییەکان پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ڕێوشوێنانەی چەپ لە بەرنامەکەیدا گرتوویانەتەبەر بریتین لە:


- هەڵوەشاندنەوەی یاسای "پەنابەری و کۆچبەری"


- پێداچوونەوە بە میساقی پەنابەری و کۆچبەری ئەوروپادا بۆ ئەوەی "پێشوازییەکی شکۆمەندانە لە کۆچبەران" بکات.


- دەستەبەرکردنی مافی تەواو بۆ ئەو منداڵانەی لە فەرەنسا لەدایک بوون، کە ئامانج لێی ئاسانکارییە بۆ بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی فەرەنسی.


- دامەزراندنی دەزگای فریاگوزاری لە دەریا و وشکانی: ئەم دەزگایە بۆ پاڵپشتی دەزگای پەنابەری یەکێتیی ئەوروپا دادەمەزرێت.


- دەستڕاگەیشتنی کۆچبەران بە یارمەتی پزیشکی حکومەت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: