ئەمریكا سەرجەم هێزەكانی لە پایتەختی وڵاتێكی ئەفریقی دەكشێنێتەوە

شەیری بکە لە:
ئەمریكا سەرجەم هێزەكانی لە پایتەختی وڵاتێكی ئەفریقی دەكشێنێتەوە

هێزێکی ئەمریکا لە نەیجەر- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


ئەمریكا سەرجەم هێزەكانی لە بنكەی ئاسمانی 101 لە نیامی پایتەختی نەیجەر كشاندەوە.


وێنە گەورەكە: ئەمریكا 766 سەربازی لە بنكەی 101ی نیامی پایتەختی وڵاتی نەیجەر هەبوو، لەبەیاننامەیەكی هاوبەشی هەردوو وڵاتدا كۆتایی بە ئەركەكانی ئەو هێزە هێنرا و تەواوی هێزەكە و كەلوپەلەكانیان كشانەوە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەمریكا دەبێت تا 15ی ئەیلولی ساڵی داهتوو سەرجەم هێزەكانی لە شاری ئاگادێزی باكووری نەیجەریش بكشێنێتەوە كە ژمارەیان سەرو 500 سەربازە.


لێدوانی فەرمی:بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکی بە ئاژانسی “سپۆتنیک”ی ڕووسیی ڕاگەیاندووە: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی کشانەوەی هێزەکانی لەم وڵاتە، نزیکەی 60 سەربازی خۆی ڕەوانەی ئەڵمانیا کردووەتەوە و لەوێ بەردەوام دەبن لە خزمەتکردن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ