وێنە - میدیای فەرەنسا
ئاڤا نیوز
لەگەڵ گەڕانەوی ڕاستڕەوەكان بۆ دەسەڵات لە ئەوروپا و فەڕەنسا، ئیسلامۆفۆبیا و كۆچبەران بە دوو پرسی گرنگ دادەنرێن.
وێنە گەورەكە: لە فەڕەنسا نزیكەی نۆ ملیۆن هاووڵاتی دەروەی وڵات هەیە، كە ڕاستەوخۆ كاریگەرییان لەسەر كولتوور و فەرهەنگ و سیاسەتی ئەو وڵاتە هەبووە و بە ملیۆنان لە ئاوارەكان ڕاستەوخۆ چوونەتە ناو دابوونەریتی فەڕەنسییەكانەوە، ئەمەش وایكرد ڕاستڕەوەكانی فەڕەنسا بەرەو پێشبچن، هەروەها نزیكەی پێنج ملیۆن لەو پەنابەرانە موسڵمانن، ئەمەش كاریگەری گەورەی هەبووە لەسەر كولتووری پێگەوەژیان لە وڵاتەكەدا هەم ڕاستڕەوەكان بە مەترسی دەزانن هەمیش موسڵمانان بەردەوامن لە ڕەوتە ئاینییەكەی خۆیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ ڕووبەڕووبونەوەی كۆچبەران و ترسی ئیسلامۆفۆبیا، زۆرینەی فەڕەنسییەكان دەنگ بە ڕاستڕەوە توندڕەوەكانی فەڕەنسا دەدەن، ئەمەش لەناوخۆی وڵاتدا كاریگەری ڕاستەوخۆ دروستدەكات.
درێژەی ڕاپۆرت
ئیسلامۆفۆبیا و كۆچبەران پرسی هەرە گرنگی هەڵبژاردنەكانی فەڕەنسان، ڕاستڕەوەكان بەڵێنی چارەسەری ئەم كێشەیە دەدەن، لەبەر ئەوەش زۆرینەی فەڕەنسییەكان دەیانەوێت كار لەسەر ئەوەبكەن كە فەڕەنسییە ڕاستڕەوە توندڕەوەكان ببنە خاوەنی دەسەڵات بەو هیوایەی بتوانن ڕووبەڕووی ئیسلامۆفۆبیا و كۆچبەران ببنەوە.
دوو پرسی تێكەڵ
كۆچبەر و ئیسلامۆفۆبیا پێكەوە لە ئەوروپا و فەڕەنسا سەریان هەڵداوە، فەڕەنسییەكان ترسیان هەیە لە زیادبوونی گرژییە ناوخۆییەكانی وڵات بەهۆی ئەو دوو چەمكەوە، ئەگەری زۆر هەیە كە فەڕەنسا تووشی گرفت و گرژی و ئاڵۆزی زیاتر ببێت لە ئەگەری بەهێزبوونی چەپەكان و دەسەڵاتی كۆچبەراندا.
ئەم دوو پرسە لەگەڵ ئەوەی كە پێكەوە سەریانهەڵداوە، فەڕەنسییە ڕاستڕەوە توندڕەوە پارێزگارەكان پێیان وایە پێكەوەش چارەسەردەكرێت، چونكە زۆربەی ئەو گرفتانەی كە بەهۆی موسڵمانانەوە تووشی فەڕەنسا بووە هۆكارەكەی ئەو موسڵمانانەن كە كۆچبەرن و لە ئەوروپا بەتایبەتی لە فەرەنسا نیشتەجێن.
ئاڵۆزی زیاتر دەبێت
ئەگەر ڕاستڕەوەكان بتوانن دەنگێكی زۆرتر لەوەی كە هەیە بەدەستی بهێنن، پێدەچێت یاسای تووند دژی ئیسلام و كۆچبەران دەربكەن، ئەمەش دەبێتەهۆی سەرهەڵدانی چەندین ئاستەنگ و ئاژاوە لە وڵاتەكەدا، پێدەچێت ئیسلامییەكان و كۆچبەران هێڵێكی تووندی ناڕەزایی وەك هێلەك زەردەكان دروستبكەن، سەرئێشەی گەورە بۆ فەڕەنسا دروستبكەن.
سیاسەتی هاوسەنگ
لە ڕاستیدا ڕاستڕەوەكان ناتوانن سیاسەتێكی هاوسەنگیان لە مامەڵەكردن لەگەڵ پرسە گرنگ و ستراتیژییەكانی ناوخۆی وڵات بەتایبەتی پرسی كۆچبەران و ئیسلامۆفۆبیا هەبێت، چونكە ئەوان بە تووندی و ڕێكی بڕیاردەدەن.
لە كورترین پێناسەدا، ڕاستڕەوەكانی فەڕەنسا دەیانەوێت فەڕەنسا بۆ سەردەمی لۆردەكانی سەدەی چواردە بگێڕنەوە و بیكەنەوە بەفەڕەنسایەك كە مۆركی فەڕەنسی بوونی پێوە دیاربێت نەك تەنیا كەڵەشێری سەر تیشێرتی یارییزانەكان فەڕەنسی بێت، بەڵكو دەبێت یاریزانەكانیش فەڕەنسی بن و كەڵەشێرەكەش لەسەر جلەكانیان بێت.
ترس لە داهاتوو
لە بیركردنەوەی ڕاسیزمە تووندڕەوە ڕاستڕەوەكانی فەڕەنسادا، پەنابەرەكان و ئیسلامۆفۆبیا لە بنەڕەتدا مەترسییەكی گەورەن بۆسەر داهاتووی فەڕەنسا و ئەگەری هەیە وڵاتەكە بەرەو كارەساتێكی گەورە و ترسان ببەن، بۆ ئەوەی بەر بەم ترسە بگرن، كار لەسەر ئەوە دەكەن خەڵك ڕازی بكەن دەنگ بدەن بەوان بۆ ئەوەی دەستكاری یاساكان بكەن.
ڕاستڕەوێكی ڕاست
هەموو ڕاستڕەوەكان بەڕاستی لەگەڵ خەڵكدا دەدوێن و دەڵێن: "ئەوان كولتووری ڕاستەقینەی خۆیان لە دەستداوە و بەتەواوەتی ترسی گەورە لەسەر وڵاتەكەیان هەیە بەهۆی ئەوەی ڕاستڕەوەكان وادەزانن كۆچبەرەكان بوون بە مەترسییەكی گەورە لەسەریان، هەر لەبەرئەوەیە كە ڕاستڕەوەكان كار لەسەر ئەوەدەكەن كە باوەڕبەخەڵكی بهێنن كە ئەوروپا لە پەنابەر و ترسی ئیسلامۆفۆبیا پاكبكەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
تەقەكەرەكانی دوێنێ شەوی هەولێر دەستگیر كران
- ببینە و ببیستە
- 34 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەشداریی كۆڕبەندی "مێپس 2024" لە دهۆک دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
34 خولەک لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟