ماری لۆپێز ڕێبەری پارتی گردبوونەوەی نیشتیمانی فەرەنسا
ئاڤا نیوز
ڕاستڕەوەكان بۆ پەنابەران و ئەو گەلانەی فەڕەنسی نین، سیاسەتێكی تووندیان هەیە، هەر لەبەر ئەوەشە لە هەڵبژاردنەكانی ئەوروپادا توانییان دەنگی زۆرینە بەدەستبهێنن.
وێنە گەورەكە: ڕاستڕەوەكان بۆ هەموو نەتەوەكانی دیكە جۆرێك لە ترسیان هەیە، چونكە ئەوان ترسیان لەو تێكەڵییە هەیە كە چەند ساڵێكە ئەوروپا هەوڵی بۆ دەدات بەڵام میلەتانی دیكە كە دەبنە پەنابەر جێبەجێی ناكەن.
درێژەی ڕاپۆرتەكە
خاڵی گرنگی ئەم گەڕانەوەیەی راستڕەوەكانی ئەوروپا بۆ سیاسەت و دەسەڵاتی ئەوروپای خۆرئاوا بە پلەی یەكەم و بۆ خۆرئاوا بەگشتی، تێكەڵنەبوونی كولتووریی ئەو كۆچبەرانەیە كە ساڵەهایە لە ئەوروپادا دەژین، بەڵام هێشتا ئامادەنین كولتووری خۆرئاوا وەربگرن و هێشتا تێكەڵبوونی كولتوورییان لەگەڵ ئەوروپییەكان نییە.
سیاسەتی ڕاستڕەوەكان دەربارەی كورد
بەگشتی لە هاوكێشەكەدا سیاسەتی وڵات لە بارەی كورد وهەرێمی كوردستانەوە ناگۆڕێت، بەڵام دەربارەی ئەو كوردانەی كە وەك كۆچبەر لە فەرەنسان كاریگەریی دەبێت.
ئازاد ئیبراهیم، نووسەر لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ ئاڤا نیوز دەڵێت:"سەركەوتنی راستڕەوەكان، بەمانای گەڕانەوەی دیكتاتۆریەت و دەسەڵاتی لویسەكان و حوكمی كڵێسا و دادگەی پشكنین نییە تا لێی بترسین، بەڵكو فۆرمێكی نوێی سیاسییە كە دەكرێت كورد وەك هێزێكی گەورەی ئەنجومەنی ئاسایش مامەڵە لەگەڵ فەرەنسا بكات و بە پێچەوانەیشەوە.
" سەركەوتنی راستڕەوەكان، لەكاتێكدا پەیامێكە ئاراستەی گەلی فەرەنسا كراوە كە پرسی كۆچبەران و ئابووری و زۆرشتی دیكەی لەخۆ گرتووە، پەیامێكشە بۆ دەرەوە بەڵام بەمانای ئەوە نایەت راستڕەوەكان نەخشەی پەیوەندییەكانیان لە رەگەوە دەگۆڕن بۆ پەیوەندی نوێ، چونكە پەیوەندییەكانی دەرەوەی فەرەنسا پەیوەندی باش و ورد و زیرەكانەیە". ئازاد ئیبراهیم وا دەڵێت.
ئەو نووسەرە لەدرێژەی قسەكانیدا گوتی:" لەم گۆڕانەدا بۆ كورد دەیبینم وەك دۆستێكی فەرەنسا، لەناو چوارچێوەیەكی گشتیدا مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت، كورد مێژووی هەیە لە دۆستایەتی گەلی فەرەنسا، بۆیە ئەم گۆڕانە نوێیە، بەمانای هەڵگەڕانەوە نییە لە مێژوویەكی دووری دۆستایەتی نێوان گەلی فەرەنسا و گەلی كورد.
فەرەنسا و عێراق و كورد
لە درێژەی قسەكانیدا ئەو نووسەرە دەڵێت:" فۆرمی نوێی سیاسی فەرەنسا لەچوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا مامەڵە لەگەڵ كورد دەكات، سەرەڕای ئەوەی گەلی كورد و گەلی فەرەنسا مێژووی هاوشێوەیان هەیە لە دژایەتی تاكڕەویی و داخرانی مێژوویی، پێمانوایە ئەم مێژووە لەیاد ناكرێت و پێكهاتنێكی باشە لەئەمڕۆدا".
كاوە بێسارانی، چاودێری سیاسی، لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ ئاڤا نیوز لە بارەی ڕاستڕەوەكانەوە گوتی:"ڕاستڕەوەكان پرسێكی گرنگ دەجوڵێنن كە پەیوەستە بەگەلانی جیهانەوە ئەویش پرسی پەنابەرەكانە، ئەمەش كاریگەری گەورەی لەسەر دۆخی خەڵكی بەتایبەتی ئەو پەنابەرانەی لە فەڕەنسادان".
" پرسی كورد لە سیاسەتی فەڕەنسادا پرسێكی سەرەكی ئەولەوی نییە بەڵام بەگشتی سیاسەتی ڕاستڕەوەكان دژی سەرەجەم گەلانی دیكەیە كە لە فەرەنسادا بوونیان هەیە.
پوختە
دوو جۆر پارتی سیاسی لە ئەوروپا حوكمڕانی دەكەن، پارتە سۆسیال ئینتەرناسیۆنالیستەكان كە بەچەپەكان ناسراون، هەروەها پارتە ڕادیكاڵە ناسیۆنالیستە پارێزكارەكان كە بە پارتە ڕاستڕەوەكان ناسراون، لە ساڵی 2020ەوە چەپەكان زۆرینەی دەنگەكانی ئەوروپایان بەدەستهێنابوو، بەڵام ئێستا ڕاستڕەوەكان زۆرینەی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە ئەوەش لەبەر چەند هۆكارێك.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
تەقەكەرەكانی دوێنێ شەوی هەولێر دەستگیر كران
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟