سەرۆک بارزانی بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەک لەنێوان سوننەکان و چوارچێوەی هەماهەنگی دەدات

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەک لەنێوان سوننەکان و چوارچێوەی هەماهەنگی دەدات

سەرۆک بارزانی

ئاڤا نیوز 


سەرۆک بارزانی لە سەردانەکەی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەکان، بڕیاریداوە لەپێناو چارەسەری گرفتەکان لیژنەیەک لە نێوان سووننە و چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان پێکبهێنرێت.


وێنە گەورەکە: ڕۆژانی سێ و چواری تەممووزی 2024، سەرۆک بارزانی سەردانی بەغدای کرد، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرجەم لایەن و بەرپرسانی عێراق و زۆرێک لە نوێنەرانی وڵاتان کۆبووەوە.


لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "سەرۆک بارزانی بڕوای بەوەیە کۆبوونەوە دەبێت لەپێناو خستنەڕووی کێشەکان و چارەسەرکردنیان بێت، بۆیە سەرۆک بارزانی بڕیاریدا دەست بەجێ لیژنەی هاوبەش لەنێوان هەردوو لایەنی سووننە و چوارچێوەی هەماهەنگی پێکبهێنرێت".


زانیاریی زیاتر: "بەردەوام هێزە سیاسییەکان، حکومەتی کازمی، سوودانی و هێزەکانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت داوەتنامەی فەرمییان ئاڕاستەی سەرۆک بارزانی کردووە بۆ  سەردانکردنی بەغدا، بەهۆی نیگەرانییەکانی لە شێوازی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و پێشێلکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان ڕەتیکردووەتەوە". شاخەوان عەبدوڵا ئەوەشی گوت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەدوای دروستبوونی کەشێکی ئەرێنی لەنێوان هەردوو حکومەت و هەندێ هەنگاوی کردەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان سەرۆک دوایین داوەتنامەی قبوڵکرد. جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ