زەریف پاڵەوانەكەی پشتەوەی پزیشكیان

شەیری بکە لە:
زەریف پاڵەوانەكەی پشتەوەی پزیشكیان

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

لەسەرەتای خۆ بەربژێركردنی مەسعود پزیشكیانەوە بۆ سەرۆكایەتی كۆماری ئێران، جەواد زەریف وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران پشتیوانی كردووە و كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر دەنگەكانی هەبووە.


وێنە گەورەكە: هەشتی ئایاری 2022 بەشار ئەسەد سەردانی ئێرانی كرد، دوای ئەوەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆككۆماری ئێران و عەلی خامنەیی ڕێبەڕی باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی بینی و گەڕایەوە دیمەشت، دوای كاتژمێرێك محەمەد جەواد زەریف دەستی لەكاركێشایەوە، لە پۆستەكەیدا نوسیبووی " من وەزیری دەرەوەم، هیچ ئاگاداری سەردانەكەی بەشار ئەسەد نەبووم، كەس بە منی نەگوتبوو ئەسەد دێتە وڵاتەكەمان بۆیە هەڵوێست وەردەگرم و دەچمە دەرەوە لەم حكومەتە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕابردوودا محەمەد جەواد زەریف كاریگەرییەكی گەورەی هەبووە لەسەر پرسە ئەتۆمییەكەی ئێران و پەیوەندییە بەهێزەكانی ئێران لەگەڵ جیهانی دەرەوە، هەروەها دۆستایەتییەكی باشی لەگەڵ مەسعود پزیشكیان هەبووە، دۆستایەتییەك وەك دوو هاوڕێی سیاسی،كاریگەرییەكی گەورەیان لەسەر یەكتر هەبووە لە بڕیارداندا.


درێژەی ڕاپۆرت
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران، لە پانێڵێكی سیاسی لە كەناڵی تەلەفزیۆنی ئێران، پلانەكانی خۆی بۆ پشتیوانی لە مەسعود پزیشكیانی ڕیفۆرمخواز ڕاگەیاند.


كەس گوێ لە زەریف ناگرێت
زەریف كە لە ساڵی 2013 تا 2022 وەزیری دەرەوە بوو، یەكێك بوو لە كەسایەتییە سەرەكییەكانی دانووستانەكان. پاڵپشتییەكانی بۆ پزیشكان سەرنجی  ئێرانییەكانی ڕاكێشاوە، بەتایبەتی كە لەم كاتەدا و  لەگەڵ هەڵبژاردنە چاوەڕواننەكراوەكەی سەرۆكایەتی كۆمار، زەریف گوتی هەموو شتێك باش دەبێت و پزیشكیان دەتوانێت ببێتە سەرۆكی وڵات بەڵام كەس بەگوێی زەریفی نەكرد.


زەریف كەمپینی هەبوو

محەممەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران بە دروستكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن، بانگهێشتی هەموو ئێرانییەكانی كرد، بەبێ گوێدانە ئایین، مەزهەب، ڕەگەز و زمان،  بۆ پشتیوانی پزیشكان كار بكەن، ئاماژەی بەوە كرد دەیەوێت بەرژەوەندی نەتەوەیی و ئاسایشی نەتەوەیی و پاراستنی پێگەی ئێران و كوالیتی ژیانی خەڵك دابین بكات.


خاڵە بەهێزەكانی زەریف
ئەزموونی لە دانوستانە نێودەوڵەتییەكان: زەریف لە ماوەی كاركردنی وەك وەزیری دەرەوە، ڕۆڵی هەبووە لە دانوستان لەگەڵ زلهێزەكانی جیهانی وەك ئەمریكا، ئەوروپا و چین،ئەم ئەزموونه دهتوانێت له به هێزكردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان و مسۆگەركردنی بەرژەوەندییەكانی ئێراندا ڕۆڵی باش بگێڕێت.


شارەزایی قووڵی لە سیاسەتی ناوچەیی و جیهانی: زەریف دەتوانێت كاریگەری لەسەر بڕیارە گرنگەكانی كاندیدەكان هەبێت بە شیكردنەوەی وردی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان.


لێهاتوویی لە پەیوەندی و دیپلۆماسی گشتی: بە ئەزموونەكانی لە پەیوەندیكردن لەگەڵ میدیا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، دەتوانێت یارمەتی داڕشتنی سیاسەتی حكومەت و پێشخستنی بەرنامەكانی بەربژێر بدات.


پابەندبوون بە پێشكەوتنی وڵات و پاراستنی سەروەت و سامانی ئێران: زەریف لە دەرەوەی وڵات بە ناسكی باسی دەستەبەركردنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەكان و باشتركردنی كوالیتی ژیانی خەڵكی ئێران كردووە. ئەم پابەندبوونە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە گەیشتن بە ئامانجەكانی بەربژێر. 


ئاڵنگاری لەبەردەم پزیشكیاندا هەیە
وەك پزیشكێكی هەڵبژێردراو، پزیشكەكە ڕووبەڕووی ئەم سنوورداركردنانە دەبێتەوە، ئەو سنوورداركردنانە بریتین  لە سزا، كێشەی ئابووری، سنوورداركردنی پەیوەندییەكان و هتد. بەڵام بە گرنگیدان بە تواناكانی زەریف، دەتوانێت كاریگەر و سەركەوتوو بێت لە گەیشتن بە ئامانجەكانی لە بوارە جیاجیاكاندا.

 

زەریف بردییەوە
كە پزیشكیان بردییەوە واتە زەریف بردییەوە، چونكە پێدەچێت پزیشكیان داوای لێبكات كە ببێتەوە بە وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمەش گرنگییەكەی گەورەی بۆ زەریف هەیە و هەروەها ئێران دەباتە قۆناغێكی گرنگی بەڕێوەبردنەوە.


پزیشكیان پێویستی بە زەریفە
زەریف لە بەر ئەوەی توانایەكی گەورەی هەیە لە بەڕێوەبردنی وەزارەتەكەدا و پزیشكیانیش ترسی هەیە لەوەی پشتیوانی بكرێت لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا، بۆیە زۆر پێویستی بەم دۆستەیەتی، كەوابێ زەریف ئەگەر لە شوێنەكەی خۆیدا دەستبەكار بێتەوە، ئەمە هیوایەكی باشە بۆ ئەوەی پزیشكیان هیچ ترسێكی لە بابەتی دەرەوە نەمێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: