عێراق لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەرجەم كەمپەكانی سلێمانی دادەخات

شەیری بکە لە:
عێراق لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەرجەم كەمپەكانی سلێمانی دادەخات

کەمپێکی ئاوارە عێراقییەکان لە سلێمانی- وێنە: وەزارەتی کۆچبەرانی عێراق

ئاڤا نیوز 


حکومەتی عێراق لەچوارچێوەی پلانی داخستنی کەمپی ئاوارەکان، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەرجەم کەمپەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دادەخات و هەموو ئاوارەکان دەگەڕێنێتەوە زێدی خۆیان.


وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق بڕیاریداوە تاکۆتایی مانگی تەمموز سەرجەم کەمپی ئاوارەکان دابخات و ئاوارەکان بگەڕێنێتەوە زێدی خۆیان.


لێدوانی فەرمی: کەریم نووری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند: "لە چەند رۆژی داهاتوودا تەواوی کەمپی ئاوارەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی چۆڵ دەکرێن و ئاوارەکان دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان و 16 کەمپ لە دهۆک و شەش کەمپیش لە هەولێر دەمێنێت".


زانیاریی زیاتر: "لە کۆی 850 هەزار خێزانی ئاوارە کە لە دەرەنجامی داگیرکردنی ناوچەکانیان لە لایەن داعشەوە لە ساڵی 2014 ئاوارە بوون تەنیا 16 هەزار خێزان لە کەمپەکان ماونەوتەوە". کەریم نووری ئەوەشی گوت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە، حکومەتی عێراق بۆ هەر خێزانێک بڕی چوار ملیۆن دینار و چەند کەلوپەلێکی نێوماڵیان پێدەدات.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: