كوەیت بۆ شیعەكان: جگە لە ئاڵاكەمان نابێت هیچ ئاڵایەكی دیكە هەڵبكەن

شەیری بکە لە:
كوەیت بۆ شیعەكان: جگە لە ئاڵاكەمان نابێت هیچ ئاڵایەكی دیكە هەڵبكەن

چەند شیعە مەزهەبێکی کوەیت- وێنە: میدیای عەرەبی

ئاڤا نیوز


وەزارەتی ناوخۆی کوەیت، حوسێنییەکانی ئاگادارکردەوە به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه‌نادات به‌هه‌ڵکردنی ئاڵای جیاواز لە ئاڵای کوەیت، هۆشداریش دەداتە ئەو کەسانەی پابەند نابن.


وێنە گەورەکە: لە ماوەی 10 ڕۆژی یەکەمی  ( موحەڕڕەمدا ) که ‌له‌سبه‌یەوه‌ 7-7 ده‌ست پێده‌کات، کۆبوونەوەی جه‌ماوه‌ری هاوڵاتیانی شیعه‌ مه‌زهه‌ب به‌رێوه‌ده‌چێت بۆ یادکردنەوەی ئەم بۆنەیە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی کوەیت ڕایگه‌یاند : به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ( موحەڕڕەم ) داوا له‌ هاوڵاتیانی شیعه‌ مه‌زهه‌ب ده‌که‌ین که‌ جگه‌ له‌ ئاڵای ده‌وڵه‌تی کوەیت، نابێت هیچ ئاڵایه‌کی دیکه‌ هه‌ڵبکه‌ن و هه‌مو جۆره‌ ڕێپێوانێکیش به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ قەدەغەیە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێوڕەسمی ئەم بۆنەیە تەنیا لای شیعەکانی عێراق به‌رێوه‌ناچێت، بەڵکو لە وڵاتانی دیکەی ئیسلامیش کە شیعه‌ مه‌زهه‌بی تێدایه‌، زیندوو دەکرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: