جەستن بیبەر بە 10 ملیۆن دۆلار بەشداریی ئاهەنگێک دەکات

شەیری بکە لە:
جەستن بیبەر بە 10 ملیۆن دۆلار بەشداریی ئاهەنگێک دەکات

دیمەنێک لە بەڕێوەچوونی ئاهەنگە، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

جەستن بیبەر، ئەستێرەی پۆپی کەنەدی لە ئاهەنگی کوڕی یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی هیندستان بەرامبەر بە 10 ملیۆن دۆلار نمایش و گۆرانی پێشکەش کرد.

چیرۆکی  سەرەکی: بیبەر لە ئاهەنگی پێش هاوسەرگیری کوڕی دەوڵەمەندترین بازرگانی ئاسیا، موکێش ئەمبانی، ملیاردێری هیندی بەشدار بوو.

زانیاریی زیاتر: میدیاکانی هیندستان ڕایانگەیاند، بیبەر بەرامبەر 10 ملیۆن دۆلار بەشداری کردووە.  ئاهەنگەکە بە دەستووری هیندۆسی بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

باکگراوند: ئانانت ئەمبانی تەمەن 67 ساڵ، سامانەکەی زیاتر لە 113 ملیار دۆلارە، ئەمەش بە پێی پۆلێنکردنی "فۆربس" بۆ ملیاردێرەکان لە پلەی یازدەهەمی لیستی دەوڵەمەندترین کەسانی جیهاندا.


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان