58ـەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کارلۆڤی ڤاری لە چیک دەستیپێکرد

شەیری بکە لە:
58ـەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کارلۆڤی ڤاری لە چیک دەستیپێکرد

دیمەنێک لە ساتی دەستپێکردنی فێستیڤاڵەکە

ئاڤا نیوز

58ـەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کارلۆڤی ڤاری لە چیک دەستیپێکرد  و تێیدا خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشرێت بە ژمارەیەک لە ئەستێرە ناودارەکانی سینەما.

چیرۆکی سەرەکی: پەنجا و هەشتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی (کارلۆڤی ڤاری) لە وڵاتی چیک بە نمایشی فیلمی (مردووەکان زیان ناگەیێنن) لە نووسین و دەرهێنانی ڤیگۆ مۆرتێنسێن دەستیپێکرد. 

زانیاریی زیاتر :  لە نێو فیستیڤاڵەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشرێت بە ژمارەیەک لە ئەستێرە ناودارەکانی سینەما، لەوانە نیکۆل هۆلۆفسنێر، ئەکتەر و نووسەری ئەمریکی و  کڵایۆ ئۆین، ئەکتەری بەریتانی . ڕێزلێنانی 100 ساڵەی کۆچی دوایی فرانتز کافکاش دەبەخشرێت. 

ئەمەش بزانە: فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کارلۆڤی ڤاری بە یەکێک لە کۆنترین فیستیڤاڵەکانی سینەما دادەنرێت.  ساڵانە لە مانگی حەوت لە وڵاتین چیک سازدەکرێت و تێیدا زیاتر لە 200 فیلم نمایش دەکرێن. لە کۆتاییشدا خەڵاتی کریستاڵ  گڵۆب دەبەخشرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان