پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان لە هەندێک ناوچەی ئێران دەستیپێکرد

شەیری بکە لە:
پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان لە هەندێک ناوچەی ئێران دەستیپێکرد

دوو دەنگدەری ئێرانی - وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان، لە چەندین ناوچەی دوورەدەستی ئێران دەستیپێکرد، لە ناوچەکانی دیکەش تا کاتژمێر 12ی شەو دەنگدان بەردەوامە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 270 گوندی ئێران و لە چەند کۆمەڵگەیەک هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان تەواو بوو، جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستیپێکرد و پێدەچێت پێش کاتژمێر 12سەرجەم دەنگەکان جیابکرێنەوە.

 

لێدوانی فەرمی: موحسین ئیسلامی، گوتەبێژی سەرتاسەری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئێران ڕایگەیاند: لە 189 گوند و بنکەی بچووک لە ناوچە دوورەدەستەکانی ئێران، دەستکراوە بەجیاکردنەوەی دەنگەکان.

 

زانیاریی زیاتر: "ئەو ئامارانەی لە میدیاکاندا و لە سۆشیاڵ میدیاکاندا بڵاودەکرێنەوە، پشتڕاستیان ناکەینەوە و ئەنجامی بەرایی لە لایەن ئێمەوە ڕادەگەیێنرێن". ئیسلامی وای گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: