کوالێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان هۆشداری لە دەرمانێکی ساختە دەدات

شەیری بکە لە:
کوالێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان هۆشداری لە دەرمانێکی ساختە دەدات

وێنەی دەرمانەکە

ئاڤا نیوز


کوالێتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ئاشكرای كرد، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕێکلام بۆ جۆرێک دەرمان دەکرێت گوایە بۆ بەرزکردنی باڵا بەکاردێت، بەڵام ماددەی شاراوەی تێدایە.


وێنە گەورەکە: دەزگا تەندروستییەکان بەردەوام ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەنەوە، ئەو دەرمانانەی بە ئۆنڵاین ڕێکلامیان بۆ دەکرێت، نەیانکڕن و ڕێگەپێدراو نین.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ هەینی کوالێتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان KMCA ڕایگەیاند: لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕێکلام بۆ دەرمانێکی هیندی دەکرێت بەناوی (مابرێم-MABREM) گوایە باڵا بەرز دەکات و بە ئۆنڵاین دەفرۆشرێت، بەڵام ئەم دەرمانە ساختەیە و لە لایەن دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا ڕێگەپێدراو نییە.


زانیاریی زیاتر: هەر دەرمانێک ستیکەری وەزارەتی تەندروستی لەسەر نەبوو، یاخود لە لایەن پزیشکی پسپۆڕەوە نەنوسرابوو، با هاوڵاتییان نەیکڕن. کوالێتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان وا دەڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: