نازم دەباغ: لە ئێران دەمووچاوەكان دەگۆڕێن بەڵام سیاسەت ناگۆڕێت

شەیری بکە لە:
نازم دەباغ: لە ئێران دەمووچاوەكان دەگۆڕێن بەڵام سیاسەت ناگۆڕێت

نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران

ئاڤا نیوز


گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران بەڕێوەدەچێت، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەڵێت "ئێران سیاسەتێکی نەگۆڕی هەیە".


وێنە گەورەکە: ڕۆژی هەینی، ئێرانییەکان چوونە سەر سندوقی دەنگدان و دەیانەوێت لە نێوان جەلیلی و پزیشکیان یەکێکیان بکەن بە سەرۆکی ئەو وڵاتە.


لێدوانی فەرمی: نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران بۆ ئاڤا نیوز گوتی:"هەرکەس ببێت بەسەرۆکی ئێران ئەمە تەنیا گۆڕینی دەمووچاوە و سیاسەتی ئێران لە بەرامبەر عێراق و هەرێمی کوردستان نەگۆڕە و وەک خۆی دەمێنێتەوە، لە ئێران دەمووچاوەکان دەگۆڕێن، بەڵام سیاسەتی وڵات لە پرسە ستراتیژییەکاندا ناگۆڕێت".


زانیاریی زیاتر: " ئێران، کورد لە عێراق بە پارسەنگی هێز دەزانێت،دەیەوێت بە شێوەیەکی زۆر باش بمێنێتەوە، هەروەها دەبێت کورد لە عێراقدا بتوانێت پێگەیەکی بەهێزی هەبێت، ئێران ئەمەی پێباشە و کورد دەبێت سیاسەتێکی دروست لەگەڵ شیعەدا بکات". نازم دەباغ وای گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: