توێژینەوەیەک: با منداڵان بە دەستی خۆیان نان بخۆن

شەیری بکە لە:
توێژینەوەیەک: با منداڵان بە دەستی خۆیان نان بخۆن

منداڵێک بە دەست نان دەخوات- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز 


زاناکان ئامۆژگاری دایکان دەکەن، ڕێگا بە منداڵەکانیان بدەن بە دەستی خۆیان خۆراک بخۆن چونکە خێراتر گەشە دەکەن.


بڵاوکراوەی فەرمی: لێکۆلینەوەیەکی نوێ کە لە لایەن توێژەرانی زانکۆی کۆڵۆرادۆ ئەنجامدراوە،  باس لە گرنگی نان خواردن بەدەست لە لایەن منداڵانەوە دەكات.


ئەوەی پێوستە بیزانیت: توێژەران توێژینەوەیان لەسەر نزیکەی 70 منداڵی تەندروست و تەمەن پێنج مانگ کردووە، لە کاتی توێژینەوەکەدا توێژەران سێ ڕۆژیان تۆمارکردووە کە کۆمەڵێک منداڵ خواردنەکانیان بە دەستی خۆیان خواردووە، کۆمەڵێک منداڵیش خواردنەکانیان لە ڕێگای کەوچکەوە خواردووە.


کاریگەری و لێکەوتەکانی: لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، جیاوازییەکی بەرچاو لە وەرگرتنی وزە لە نێوان ئەو دوو گرووپەدا هەیە، کۆمەڵەی یەکەم نمرەی بەرزیان بەدەستهێناوە لە زیادبوونی کێش و باڵادا، بەڵام کۆمەڵەی دووەم بە پێچەوانەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ